Sunday, September 05, 2010

ماڵپەڕی پارێزگا تایبەت بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر گوندی حەسارۆكی كۆنی بەسەركردەوە و بڕیاری چەند پڕۆژەیەكی بۆ ئەو گوندە دەركرد. هەروەها كێشەكانی ئەو گوندەی لەرووی نیشتەدجێبوون و خزمەتگوزاری بە كۆتایهێناو گوندی حەسارۆك بە فەرمی بوو بە بەشیك لە گەڕەكی زیلان لە سنووری شارەوانی چواردا.

ئوردن تەنیا بەتاقیگەیەكی بیناسازی وەبەرهێنانی لە هەرێم هەیە
05/09/2010

بەڕێوەبەری گشتیی مۆڵەتپێدان لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند ئوردن تەنیا بەیەك تاقیگەی بیناسازی كە وەبەرهێنەرێكی ئەو وڵاتە لە هەرێم بنیاتی ناوە، بەشدارە لە بوژانەوەی كوردستان، بەڵام لە دوای سەردانی وەزیری بازرگانی ئەو وڵاتە پێشبینی پرۆژەی زیاتر بۆ داهاتوو دەكەین.  (درێژه‌...) 

هەولێر ئامادەكاریی پێشوازیی 15 هەزار گەشتەوەر لە رۆژانی جەژندا دەكات
05/09/2010

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بەهاوكاریی كۆمەڵەی مێوانخانە و چێشتخانەكانی كوردستان بۆ پێشوازیكردن لەو گەشتەوەرانەی رۆژانى جەژنى رەمەزان سەردانی هەولێر دەكەن لە ئامادەباشیدان.  (درێژه‌...) 

هیچ فه‌توایه‌ك له‌كوردستان ڕه‌سمی نییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ لیژنه‌ی باڵای فه‌تواوه‌ ده‌رنه‌چووبێت
05/09/2010

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ته‌له‌ڤزیۆن و ڕۆژنامه‌و مینبه‌ری هه‌ندێ له‌ مزگه‌وته‌كانی كوردستانه‌وه‌ چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی و هه‌ندێ له‌ وتارخوێنی مزگه‌وته‌كان فه‌توای سه‌رپێیی ده‌ده‌ن و به‌ ئاره‌زووی خۆیان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان حه‌ڵاڵ و حه‌ڕام ده‌كه‌ن و ئه‌م ده‌نێرنه‌ به‌هه‌شت و ئه‌و ده‌خه‌نه‌ دۆزه‌خ، ئه‌م دیارده‌یه‌ بۆته‌ جێگای نیگه‌رانیی هاووڵاتیان، بۆیه‌ مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ لێدوانێكدا داوای له‌ ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كان كردووه‌ مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان بۆ فه‌توادان به‌كارنه‌هێنن و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ته‌نها ئه‌و فه‌توایه‌ ڕه‌سمییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای فه‌تواوه‌ ده‌رده‌چێت و داوای له‌و مامۆستایانه‌ش كردووه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ فه‌توا بده‌ن، پێشتر سه‌ردانی لێژنه‌ی فه‌توای كوردستان بكه‌ن.  (درێژه‌...) 

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى گه‌نجانى به‌ریتانیا ده‌كات
05/09/2010

دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌نووسینگه‌ى خۆى له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازى له‌ ئالان هیوا حه‌وێزى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى گه‌نجانى به‌ریتانیا و سه‌رۆكى كه‌رتى رۆژئاواى به‌ریتانیا بۆ په‌رله‌مانى گه‌نجان و خانه‌واده‌كه‌ى كرد.  (درێژه‌...) 

ڕەنگە سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی دەستنیشان بكرێت
05/09/2010

پشووی هاوینی پەرلەمانی كوردستان، لە (1/9)ـدا بە فەرمی كۆتایی هات، ئەگەرچی وا بڕیارە لەم هەفتەیەدا پەرلەمان دوو كۆبوونەوە ئەنجام بدات، بەڵام تا ئێستا وادە و شێوازی كۆبوونەوەكان دیاری نەكراوە. بە پێی ئەو زانیاریانەی كە دەست “هەولێر” كەوتوون، ئەگەری ئەوە زۆرە ئەم هەفتەیە سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی دیاری بكرێت و سوێندی یاسایی بخوات.  (درێژه‌...) 

لە پرۆسەی ئاوەدانی و جوانكردندا پێویستە ئەمینداری بەغدا چاو لە هەولێر بكات
پارێزگاری هەولێر رەوشی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری قەزای كۆیەی بەسەركردەوە
خوێندنگه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ ‌
هەرچەندە هێشتا لەگۆڕەبانی چەند گەڕەكێكدا سەرەتڕێڵە ماون، لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتیان بەو بڕیارە خۆشحاڵن
حكوومەتی ئەڵمانیا دەست لەكاروباری ڕێككەوتنەكەی نێوان كۆمپانیای ئەورووپی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەرناداتRWI
پارێزگای هەولێر بایەخی بە كەرتی تەندروستی مەخموور دا
ڕۆژانه‌ی رووداوه‌كانی هه‌ولێر
5/9/2010
بۆ ڕۆژانی جەژن خێوەتگای گەشتیاری لەسۆران وشەقڵاوە ئامادە دەكرێ‌
بەمنێزیكانە وەزیری تەندروستی ئوردن وەبەرهێنانی چەند پڕۆژەیەك لە هەولێر تاوتوێ دەكات
له‌مه‌وبه‌دوا خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان له‌بانكه‌كان ده‌توانن موچه‌كانیان وه‌ربگرن
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
جۆزیف بایدن جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان: هیچ خانه‌واده‌یه‌كی ئه‌نفال نامێنێ كه‌ خانووی بۆ دروست نه‌كرابێت
وه‌زیری رۆشنبیری ولاوان پرۆژه‌ یاساکانی تایبه‌ت به‌ لاوان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان تاوتوێ ده‌کات
حكومه‌تی هه‌رێم به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران رِه‌تده‌كاته‌وه‌
(سەرۆك بارزانی) و (جۆو بایدن) باسیان لە پێكهێنانی حكوومەتی كرد
نەخۆشخانە ئەهلییەكان پڕكەموكوڕین
ڕێكخراوەكانی‌ كۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌ مانگانە مینحەیان دەدرێتێ
45 هۆتێل و مۆتێل ڕێنمایی شارستانییان پێڕۆ نەكردووە
بەریتانیا پڕۆسەی بەزۆرناردنەوەی پەنابەران دەست پێ دەكاتەوە