هەولێر … ئەنجامدانی کۆربەندێک لەسەر ئاراستە نوێیەکانی نەخۆشی شێرپەنجە

هەولێر …  ئەنجامدانی کۆربەندێک لەسەر ئاراستە نوێیەکانی نەخۆشی شێرپەنجە

هەولێر …

ئەنجامدانی کۆربەندێک لەسەر ئاراستە نوێیەکانی نەخۆشی شێرپەنجە

ئەمرۆ سێشەممە 4.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشک و مامۆستایانی زانکۆ، بەشداری لە کۆربەندێک لەسەر ئاراستە نوێیەکانی نەخۆشی شێرپەنجە کرد، کە لەلایەن کۆلێژی پەروەردە لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەددین رێکخرابوو.
تێدا ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک خرایە روو، لەوەی شێرپەنجە نەخۆشییەكە لەگەشەكردن دایە، بەپێی كات شێرپەنجە لەخانەكانی گۆڕانكاری بۆماوەییان بەسەردا دێت.
ئەوەش دووپاتکرایەوە کە هێلە گشتییەكانی چارەسەری شیرپەنجە لە نەشتەرگەری و تیشك و كیمیایی، هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، واتە چانسی کۆنترۆل کردنی شیرپەنجە ئەگەرێکی نزیکە ئەگەر تووشبوو خێرا کۆنترۆلی خۆی بکات.