هەولێر … پیشەنگای نیشتیمانی رۆح کرایەوە…
هەولێر …
پیشەنگای نیشتیمانی رۆح کرایەوە…
ئەمرۆ سێشەممە 4.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەک لەنوسەرو رۆشنبیرو هونەمەندان، لە گەلەری میدیا سێیەمین پیشەنگای تایبەت بە ناوی نیشتیمانی رۆحی هونەرمەند بنار پیرداودی کردەوە…
هونەرمەند لە رێگەی رەنگ و هێڵەکان گوزارشتی لە خۆشەویستی نیشتیمان کردبوو،سروشتی زێدی باب و باپیرانی وەک بەهەشت نیشان دابوو، بە جۆرێک کە ئەو جۆرە خۆشەویستییە تەنها لە حیکایەت و ئەفسانەکان بەرجەستە کرابن…
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێرای دەستخۆشی لە کارە هونەریەکانی هونەرمەند بنار پیرداود، ئەوەی دووپات کردەوە، کە هونەرمەند بەگشتی ئەگەر توانی سەرکەوتوو بێت لە قۆناغی هونەری تایبەتی خۆیدا، ئەوکات بە دڵنیاییەوە دەشتوانێ سەرکەوتوو بێت لە قۆناغی نیشتیمان سازی، ئەوەش لە سروشتی خۆیدا ئەمانەتێکی مەزنی مرۆڤایەتییە …