هەولێر.. فیستڤاڵى یاری سینی سنیانێ "سنی و زەرف" بەرێوەچوو

هەولێر.. فیستڤاڵى یاری سینی سنیانێ

هەولێر..
فیستڤاڵى یاری سینی سنیانێ "سنی و زەرف" بەرێوەچوو

شەوی چوارشەممە 2025.3.12، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی و هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵ و محەمەد دلشاد، بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەرى تورکمان و خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ژمارەیەکى تر لە کەسایەتی هەولێرى و هاوڵاتییان، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى تورکمان لە ماڵى تورکمان لە شارى هەولێر، بە بەشدارى چەندین هونەرمەندی ناسراوی تورکمان، فیستڤاڵى یاری سینی سنیانێ "سنی و زەرف" کە مێژوویەکی کۆنی ھەیە لە هەولێرى پایتەخت و ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی پیرۆزى ڕەمەزان دەست پێدەکات ئەنجامدا.

جێگەى باسە، لە ھەولێری پایتەخت بەھۆی کەشێکی تایبەت و بوونی چەندین پێکھاتە و ئەو ئارامەى و ڕەوشە سەقامگیرەى هەیە بۆ پێکەوە ژیانى نێوان نەتەوەکان، ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی پیرۆزى رەمەزان، یاریزانانى ئەو یارییە ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی یاری سینی سنیانێ و چەندین یاریزانى دیکەش لە شارەکانى ترى کوردستان و عێراقەوە دێنە هەولێرى پایتەخت بۆ بەشداریکردن لەم یارییە، کە بەشێوەی تیم ئەنجامدەدرێت و تا نزیک پارشێو بەردەوام دەبێت.