لەهەولێر .. دیدارێکى تایبەت بە ناساندنى شاری وان بەڕێوەچوو
لەهەولێر ..
دیدارێکى تایبەت بە ناساندنى شاری وان بەڕێوەچوو
ئەمشەو پێنجشەممە 2025.5.8، بەبەشداری ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونی ژمارەیەکى تر لە بەرپرسان و بازارگان و پیاوانى کار، لە چوارچێوەى گرنگیدان بە كەرتی گەشتوگوزار و ئاشنابوون و شارەزایی لە ناوچە جیاوازەکان، کونسڵخانەى تورکیا لە هەولێر بە هەماهەنگی ژووری بازرگانی و پیشەسازی شارى وان، دیدارێکیان تایبەتیان ئەنجامدا.
لە دیدارەکەدا، چەندین پرس و بابەتى تایبەت بە مێژووی شاری وان و ناوچەکە لە ڕووی کەلتووری و هونەری و ڕۆشنبیری و گەشتیاریییەوە خرایەبەرباس و تیشکی خرایەسەر پرسی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازیی لە ناوچەکەدا.