کۆتایی بە سێیەمین پیشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (میتێكس2025) هێنرا

کۆتایی بە سێیەمین پیشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (میتێكس2025) هێنرا

کۆتایی بە سێیەمین پیشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (میتێكس2025) هێنرا

ئەمشەو پێنجشەممە 2025.5.8، بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شازەوانی و گەشت و گوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەڕێورەسمێکدا سێیەمین پیشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە هەولێر (میتێكس2025)، کە بۆ ماوەى سێ ڕۆژە بە بەشدارى 120 كۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری لە 20 وڵاتەوە بەردەوام بوو، کۆتایی پێهات.

لە ڕێورەسمەکەدا، جگە لەوەی کردنەوەی پیشانگاکەیان لە هەولێری پایتەخت بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ گەشەپێدان و بووژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزاری و پێشخستنی ئابووریی لە هەرێمى کوردستان وەسفکرد، لەلایەن وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، ڕێزلێنان پێشکەش بەو کەسانە کرا کە ڕۆڵیان هەبوو لە کردنەوەی پیشانگاکە.