لە پێناو جوانتر نیشاندانی سیمای قەڵات

لە پێناو جوانتر نیشاندانی سیمای قەڵات

لە پێناو جوانتر نیشاندانی سیمای قەڵات،
ئەو شوێنەوارە مەزنەی، کە مایەی شانازی گەلەکەمانە و ڕۆژانە و بەتایبەتى لە كاتی بۆنە و ئاهەنگەكاندا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیار و هاوڵاتییان ڕووی تێدەكەن و بۆتە جێی سەرنجی میوانان، وەک قۆناغی یەکەم لە سەر بوجەی پارێزگای هەولێر گوژمەی پێویستی بۆ تەرخانکرا و دەستکرا بە پرۆژەی ڕووناک کردنەوەی چواردەوری، ئەمڕۆش لە قۆناغی دووەمدا بە دەستی ئەندازیار و کرێکارانی خۆماڵی و بە هەماهەنگی کۆمسیۆن باڵای بوژانەوەی قەڵات، زیاتر لە نیوەی خانووەکانی سەربەدەنی قەڵاتی هەولێر (خانووەکانی ڕووی دەرەوەی قەڵات) وەکو تاقیکردنەوەیەک رووناک کرایەوە.