لە ژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر.. ڕێورەسمی ناساندنی شەش کتێب بەڕێوەچوو
لە ژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر..
ڕێورەسمی ناساندنی شەش کتێب بەڕێوەچوو
ئەمڕۆشەممە 2025.5.10، لە ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و جێگری نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و ژمارەیەکی تر لە نووسەر و شاعیر و ڕۆشنبیران، لە ڕێورەسمێکدا، سەنتەری ڕۆشنبیری خەون بە هاوکاری سەنتەری ئاڵا، شەش کتێبی ناساند.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاران، پیرۆزبایی لەنووسران کرد بەبۆنەی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبەکانیان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.