بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، یەکەمین لقی هایپەرمارکێتی تیم مارت کرایەوە

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، یەکەمین لقی هایپەرمارکێتی تیم مارت کرایەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.3.11، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، یەکەمین لقی هایپەرمارکێتی تیم مارت لە ڕێگای شۆڕش لەشاری هەولێر کرایەوە.
پارێزگاری هەولێر، دوای کردنەوەی یەکەمین لقی هایپەرمارکێتی تیم مارت، لەنزیکەوە یەکە یەکەی بەشەکانی بەسەرکردەوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ھەڵگرتنی بەرھەمەكان و نرخی کاڵا خۆماڵی و هاوردەکان و جموجۆڵی هایپەرمارکێتەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی لەکارەکانیادا بۆ خواستن.