لەهەولێر دووەمین پێشانگای تایبەتى بازرگانى ئێران کرایەوە

لەهەولێر دووەمین پێشانگای تایبەتى بازرگانى ئێران کرایەوە

پێش نیوەڕۆى سێشەممە 2021.12.21، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و بێگەرد تاڵەبانی وەزیرى کشتوکاڵ و ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق و سەر کونسوڵی ئێران لە هەولێر و سەرۆک و نوێنەرایەتی ژوورە بازرگانییەکان و ژمارەیەکى دیکە لە بازرگان و خاوەن کۆمپانیاکان، دووەمین پێشانگای تایبەتى بازرگانى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە پێشانگاى نێودەوڵەتى هەولێر کرایەوە.
لەپێشانگاکەدا زیاتر لە 135 کۆمپانیای بازرگانی و وەبەرهێنەر و پیشەسازی و کارەبا و پزیشکى و کەل و پەلى ناوماڵ بەشداریانکردووە و وابڕیارە بۆ ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.