دابەشکردنی نەوت بەسەر خێزانە زیانلێکەوتووەکان

دابەشکردنی نەوت بەسەر خێزانە زیانلێکەوتووەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.1.16، لەسەر فەرمانی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دەزگای خێرخوازی بارزانی بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، بڕی 100 لیتر نەوتی بەسەر (135) خێزانی زیانلێکەوتووی ڕۆژی پێنج شەممە ڕابردوو دابەشکرد کە بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر زیان بە ناوماڵەکانیان گەیشتووە، هەڵمەتەکە بەردەوامە و بڕیاریە بەیانیش کەلوپەل و پێداویستی تری ناوماڵیان بەسەردا دابەشبکرێت بکرێت.