پارێزگاری هه‌ولێر، وێڕاى ده‌ستخۆشی بڕوانامەى ڕ‌ێزلێنانى پێشکەش بە به‌رێوه‌به‌ر و ئەفسەر و کارمەندانى به‌رگری شارستانی هه‌ولێر کرد
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022.1.16، ئومید خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لەدیوانى پارێزگا، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی لەبەرامبەر ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان، پێشوازى لە عه‌مید یادگار ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج، به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی بنکەکانى به‌رگری شارستانی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی دیكه له ئه‌فسه‌ران كرد.
لەدیدارەکەدا، پارێزگار هه‌ولێر، وێڕای ده‌ست خۆشی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بەتایبەت لەکاتى ڕووداوى کارەساتى لافاوەکانى هەولێر ئەرک و کارەکانى خۆیان بەڕێک و پێکى ئەنجامدا، ڕایگه‌یاند: "ئه‌رك و ماندوبوونی ئێوه ئه‌ركێكی پیرۆزه و شایسته‌ى ڕێزلێگرتنه، ئێوه گیانی خۆتان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاولاتییان، ئه‌مڕۆش ده‌ستخۆشی له‌یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌فسه‌ران و پله‌دار و كارمه‌ندانتان دەكه‌ین كه به‌ئه‌ركی خۆتان هه‌ڵساون له جێبه‌جیكردنی كاره‌كانتان، وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر به‌هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه پاڵپشت و هاوكارتانین".
له‌كۆتایشدا، پارێزگاری هه‌ولێر، لەبەرامبەر هیلاكی و ماندوبوون و قورسی كاره‌كه‌یان، بڕوانامەى رێزلێنانى پارێزگاى هەولێر پێشکەش بە به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی بنکەکانى به‌رگری شارستانی هه‌ولێر و کارمەند و ئەفسەران کرد و وتى: "شانازیتان پێوه‌ده‌كه‌ین و دووبارە ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین كه دڵسۆزانه كار و ئه‌ركه‌كانتان جێبه‌جێده‌كه‌ن".