پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ بەرێوەبەری پۆلیس و بەڕێوەبەرانی گشت بەشەکان کۆبووە

پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ بەرێوەبەری پۆلیس و بەڕێوەبەرانی گشت بەشەکان کۆبووە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، لەگەڵ عەمید دلێر نەجاڕ، بەرێوەبەری پۆلیسى هەولێر و بەڕێوەبەرانی گشت بەشەکان کۆبووە.
لە كۆبوونەوەكدا، پارێزگاری هەولێر، جەختی لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش و یەک تیمی کردوە، هەروەها دەستخۆشى لە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی پۆلیسى هەولێر و سەرجەم هێزەکانى ناوخۆ كرد.
لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، باس لە ڕەوشی ئەمنی هەولێری پایتەخت و ئەرکى هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرا، لە دابینکردنی ئارامی و پاراستنی سەروماڵ و گیانى هاووڵاتیان و چەسپاندنی سەروەریی یاسا.