بەئامادەبوونی پارێزگارهەولێر، دووەمین فیستڤاڵی وه‌رزشی (بارزانی نەمر) بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی پارێزگارهەولێر، دووەمین فیستڤاڵی وه‌رزشی (بارزانی نەمر) بەڕێوەچوو

ئێوارەی رۆژی چوارشەمە 2022.6.22، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی حزبی و حکومی و وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، یانەی وەرزشی ئاڵای سەر بە مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، دووەمین فیستڤاڵی وەرزشی (بارزانی نەمر) دەستپێکرد.
لەڕێورەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر، لەگوتارێکدا وێڕای دەست خۆشی لە یانەی ئاڵای وەرزشی و سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بۆ ئەم فیستیڤاڵە، ڕایگەیاند : "وەک پارێزگای هەولێر هەموو پشتیوانیەک بۆ وەرزشکاران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و هەر جۆرە بزاف و چالاکیەکی وەرزشی و هونەری و ڕۆشنبیری دووپات دەکەینەوە بۆ گەنج و لاوانی شارەکەمان".
پارێزگاری هەولێر، دڵنیایشی دایە وەرزشوانان بەپێی توانا و ئیمکانیەتی گونجاو هەموو هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ لەچوارچێوەی ئەو خزمەتانەی کە پیشکەشی شاری هەولێری دەکرێت، خزمەتی وەرزشوانانیش دەکەین.