پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەفەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەفەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد کرد

سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 2022.6.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە لیوا بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد و ئەفسەر و پلەدارانی فەرماندەیی هەڵگورد کرد.
لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، ستایشی هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی هێزەكانی پێشمەرگەی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی فەرماندەیی هەڵگوردی كرد و دەستخۆشی لە ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و پاراستنی هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد، وێڕای ئەوەی سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد، تەئکیدی لەسەر هەماهەنگی نێوان فەرماندەیی هەڵگورد و پارێزگای هەولێر کردەوە.