پارێزگاری هەولێر: ئینسایکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر دەرخەری گەنجینەی دەوڵەمەندی رۆشنبیری گەلی کورد

پارێزگاری هەولێر: ئینسایکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر دەرخەری گەنجینەی دەوڵەمەندی رۆشنبیری گەلی کورد

پارێزگاری هەولێر: ئینسایکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر دەرخەری گەنجینەی دەوڵەمەندی رۆشنبیری گەلی کورد

بە ئامادەبوونی ( هێمن هەورامی) و جێگری سەرۆکی بەرلەمانی کوردستان و ( ساسان عەونی) وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و (ئومێد خۆشناو ) پارێزگاری هەولێرو ( سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و نووسەرو رۆشنبیران، بەشداربوون لە ئیڤێنتێکی تایبەت بە خوێندنەوەیەك بۆ ئینسایکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر، کە لە لایەن دکتۆر سالار عوسمان خرایە روو…
لەو ئیڤێنتەدا پارێزگاری هەولێر وتەیەکی پێشکەش کرد، تێدا ستایشی ئەو بەرهەمە ناوازەی نووسەر عەبدولرەحمان مەعروفی کرد، کە ماوەی دە ساڵە سەرقاڵی ئامادە کردنیەتی و نووسەرانی هەولێری لە شەش بەرگی بەهاداری ئینسایکلۆپیدیایەك کۆکردۆتەوە، نووسەر بە سەلیقەیەکی وردو بە زەوقێکی خەمخۆرانە لە پاڵ پیشەی بیست و پێنج ساڵی مامۆستایەتی بەو دنيابينيه جوانەشەوە دەستی داوەتە کارێکی دیکۆمێنتاری بە نرخ و قوورس بۆ نووسەرانی شاری هەولێر….
شایەنی باسە ئەم ئینسایکلۆپیدیایە خۆی لە شەش بەرگدا دەبینێتەوە کە سەرجەم نووسەرانی شاری هەولێری لە خۆیدا کۆکردۆتەوە…