مژدەیەک بۆ خاوەن زەوییەکانی کەرتی 8ی حەسارۆک

مژدەیەک بۆ خاوەن زەوییەکانی کەرتی 8ی حەسارۆک


"پڕۆژەى دروستکردنی بەشێک لە ئاوەڕۆی لولەیی و شەقام لەزەوییەکانی کەرتی 8ی حەسارۆک دەخرێتە تەندەر"

بەپێی نووسراوی پارێزگای هەولێر لە 2022.8.1، پڕۆژەی دروستکردنی بەشێک لەئاوەڕۆی سندوقی و لولەیی بۆ بەشێک لە شەقامى 60م زەوییەکانی کەرتی 8ی حەسارۆک وەک قوناغى یەکەم، لەلایەن سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر دەخرێتە تەندەره‌وه‌، تاوەکو لەزووترین کاتدا دەست بکرێت بە کارکردن و دروستکردنی.

دوای (15) ڕۆژ لە بەرواری دەرچوونی نووسراوەکە و وەرگرتنی کارەکان لەلایەن بەڵێندەرەوە، دەست دەکرێت بەپڕۆژەکە.