هۆبەی کشتوکالی عەلوەی ھەولێر نوسراوی پشتگیری بەو بارهەڵگرانە دەدات، کە بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران دەگوازنەوە دەرەوەی هەرێم

هۆبەی کشتوکالی عەلوەی ھەولێر نوسراوی پشتگیری بەو بارهەڵگرانە دەدات، کە بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران دەگوازنەوە دەرەوەی هەرێم


ھێمن سەید مراد بەڕێوەبەری گشتی کشتوکالی ھەولێر پێ راگەیاندین، کەوا
لە 25-7-2022 هۆبەی کشتوکالی عەلوەی ھەولێر هەستا بە پێدانی نوسراوی پشتگیری بەو بارهەڵگرانەی کە بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران دەگوازنەوە دەرەوەی ھەرێم، واتە بۆ پارێزگاکانی خواروو ناوەڕاستی عیراق، یەوەش بەمەبەستی ساغ کردنەوە و بە بازار کردنی بەرھەمی ناوخۆ …
شایەنی ئاماژە بۆ کردنە کۆی ئەو نوسراوانەی کەکردویانە تاوەکو 4-1-2022 گەیشتۆتە 850 نوسراوی پشتگیری بۆ جوتیاران. تاکو بازگەکانی حکومەتی عێراق رێگریان لێ نەکات بەمەش زیاتر لە 8000 تۆن لەبەرهەمە جیاکانی وەك (تەماتە پەتاتە پیاز خەیار کودی بیبەر باینجان شووتی و گندۆرە) ی خۆماڵی رەوانە کراوە وەتاکو ئێستا ئەم پرۆسەیە بەردەوامە ٠