قەزای رەواندز
قهزای رواندز سهر به پارێزگای ههولێره و له (42) گوند پێکهاتووه رێژهی دانیستوانی دهگاته (361 12)
مێژووی قهزای رواندز:
ڕووداوی مێژووی دیاری قەزای رواندز:
مێژووی قهزای رواندز:
رواندز دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی پێش دروست بوونی میرنیشینی سۆران لەسەرەتاكانی سەدەی شانزەهەم لە ماوەی فەرمان ڕەوایی میرنیشنی سۆران (رواندز) یەكێك بوو لە پایتەختی ئەم میرنشینە كە لە سەرەتای ساڵانی (1800) (میر محمد) كە ناسراوە بە پاشای گەورە (رواندز)ی كرد بە پایتەختی میرنیشینەكەی كە دەسەلاتی ئەم میرنشینە لەسەر دەمی (میر محمد) گەیشتە ئەو پەڕی هێز و توانا تا سالی (1836) كە كۆتایی بە میرنیشینەكە هات لەسەردەمی عوسمانیەكان و سەرەتاكانی سەدەی بیستەم تا ساڵی (1980) چەندین قائمقام ئیدارەی ئەم شارەیان بەڕێوبردووە
هەر لە (سید گه افندی) قائمقام تا دواین قائمقام (گلعت هادی) لە ساڵی (1980) پاشان حكومەتی عیراق بە بڕیاری (صدام حسین) سەرۆكی حكومەتی عیراقی لەناوچوو ئەم قەزای كردووە بە ناحیە لەبەر چەندین مەبەستی سیاسی و سەربازی ناحیەی رواندز كارگیری سەر بە قەزای سۆران بوو كە ئەو كات بە قەزای (صدیق)یان ناو ئەبرد (5) پێنج كیلۆ مەتر لە قەزای سۆران دورە وە (110) سەد ودە كیلۆمەتر لە پارێزگای هەولێر دوورە سنوری قەزای رواندز بەم شێوەیە :
لەلای باكور ڕۆژهەڵات قەزای سۆران.
لــەلای بـــاشور قــــەزای رانـیــە.
لــەلای رۆژهــەلات قــەزای چۆمان.
لــەلای رۆژئاوا نـــاحیەی خـەلیفان
هەر لە (سید گه افندی) قائمقام تا دواین قائمقام (گلعت هادی) لە ساڵی (1980) پاشان حكومەتی عیراق بە بڕیاری (صدام حسین) سەرۆكی حكومەتی عیراقی لەناوچوو ئەم قەزای كردووە بە ناحیە لەبەر چەندین مەبەستی سیاسی و سەربازی ناحیەی رواندز كارگیری سەر بە قەزای سۆران بوو كە ئەو كات بە قەزای (صدیق)یان ناو ئەبرد (5) پێنج كیلۆ مەتر لە قەزای سۆران دورە وە (110) سەد ودە كیلۆمەتر لە پارێزگای هەولێر دوورە سنوری قەزای رواندز بەم شێوەیە :
لەلای باكور ڕۆژهەڵات قەزای سۆران.
لــەلای بـــاشور قــــەزای رانـیــە.
لــەلای رۆژهــەلات قــەزای چۆمان.
لــەلای رۆژئاوا نـــاحیەی خـەلیفان
ڕووداوی مێژووی دیاری قەزای رواندز:
هەر چەند باس لە گرنگی مێژووی دیاری قەزای رواندز بكرێت ناتوانرێ وەك پێویست مافی خۆی پێ بدرێت ، قەزای رواندز و گوندەكانی دەوروبەری هەر لە دێر زەمانەوە خاوەن جەماوەرێكی قارەمان و خۆراگر بوونە لەبەرامبەر دژایەتی كردنی رژێمی فاشی لەناوچوو .
جەماوەری شاری رواندز جەماوەرێكی رۆشنبیر و هونەری و وەرزش وان بوونە وە ئەگەر باس لە سەلماندنی قارەمانیەتی ئەو شارە بكرێت ئەوە بوو لە ساڵانی (1982) ژمارەیەك قوتابی دلێرانە و نەبەردانە راپەرین لە دژی پیاوانی داخ لە دلی ڕژێمی فاشی لەناوچوو لە نەبردیەكی تری بێ وێنە تێكرایی جەماوەری شاری رواندز بەهەموو چین و توێژەكانیەوە لە 19/5/1987 ڕاپەرین و هێرشیان كردە سەر دام و دەزگای حیزبی و حكومی سەر بە رژێمی لەناوچوو كە چەندین زیانی گیانی و مادییان بە حەلقە لە گوێكانی ڕژێم گەیاند وە بۆ ماوەی چەند رۆژێك كۆنترۆلی ئەم شارەی لە دەستداو بەلكو كۆنترۆلكە كەوتە دەست جەماوەری راپەری وە ئەم راپەرینە بە خوێنی ئالی ژمارەیەك شەهید و بریندار تۆماركرا وە هەروەها ڕۆلی بەرچاوی هەبوو لە ڕاپەرینە مەزنەكەی بەهاری (1991) .
جەماوەری شاری رواندز جەماوەرێكی رۆشنبیر و هونەری و وەرزش وان بوونە وە ئەگەر باس لە سەلماندنی قارەمانیەتی ئەو شارە بكرێت ئەوە بوو لە ساڵانی (1982) ژمارەیەك قوتابی دلێرانە و نەبەردانە راپەرین لە دژی پیاوانی داخ لە دلی ڕژێمی فاشی لەناوچوو لە نەبردیەكی تری بێ وێنە تێكرایی جەماوەری شاری رواندز بەهەموو چین و توێژەكانیەوە لە 19/5/1987 ڕاپەرین و هێرشیان كردە سەر دام و دەزگای حیزبی و حكومی سەر بە رژێمی لەناوچوو كە چەندین زیانی گیانی و مادییان بە حەلقە لە گوێكانی ڕژێم گەیاند وە بۆ ماوەی چەند رۆژێك كۆنترۆلی ئەم شارەی لە دەستداو بەلكو كۆنترۆلكە كەوتە دەست جەماوەری راپەری وە ئەم راپەرینە بە خوێنی ئالی ژمارەیەك شەهید و بریندار تۆماركرا وە هەروەها ڕۆلی بەرچاوی هەبوو لە ڕاپەرینە مەزنەكەی بەهاری (1991) .
هەڵكەوتووی جوگرافی شاری رواندز:
رواندز لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزیەكەی (706) مەترە وە پانیەكەی (36,07,03) وە درێژیەكەی (44,31,57) ...
هەڵكەوتەی جوگرافی :
- رواندز لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزیەكەی | 706 م وە پانیەكەی 36,07,03 وە درێژیەكەی 44,31,57 دەرجەیە وە بەرزیەكەی لە شوێنیك بۆ شوێنیكی تر دەگۆری بە هۆی بەرزی و نزمی شارەكە
- زەویەكانی سنوری قەزای رواندز لە نێوان چیاكان دایە نیمچە شاخاوین وە زەویەكان بچوك بچوكن گەورەترینیان لە (40) دۆنم تێپەر ناكات كە شیاون بۆ چاندن وە رووبەری زەوی دێم (25511) دۆنمە وە هەروەها رووبەری زەوی ئاوی (20707) دۆنمە زەویەكان زیاتر گلە سۆرن وە بەشێكی تێكەلاوە .
رێژەی باران بارین لە سالێك بۆ ساڵیكی تر دەگۆرێ لە 400 ملم تاوەكو 1200 ملم باران دەبارێت لە چەند سالی وشكە سالی باران كەم بوو بەلام لە سالی حەفتاكان و هەشتاكان باران دەگەیشتە 1200 ملم
ئاووهەوای زستانە ساردە و هاوینان گەرم و هەندێ جێگا مام ناوەندن
ناوی گەڕەك و شەقامە گشتی و ناوخۆییەكانی رواندز
رۆژی 2-3-2011 ئەنجوومەنی شارەوانی رواندز، بەسەرپەرشتی سیروان سیرینی قایمقامی رواندز و شاهۆ كەریم سەرۆكی شارەوانی و هەماهەنگی و بەشداربوونی نوێنەرانی ( فەرمانگەی رۆشنبیری رواندز، سەنتەری رۆشنبیری رواندز، كۆمەڵەی هونەرو وێژەی كوردی لقی رواندز، كۆمەڵەی دۆستانی كتێب ) بە مەبەستی گفتوگۆكردن و راگۆڕینەوە بۆ پێداچوونەوە بە ناوی گەڕەك و شەقامە گشتی و ناوخۆییەكان و چواریان و گۆڕەپانەكان و ناوی شەقامەكانی تر كە پێشتر هیچ ناویان نەبووە، كۆبوونەوەیەك لە دیوانی قایمقامیەتی رواندز ئەنجامدرا، ئەوەش بۆ زیاتر ئاسانكاری و رێكخستنی بواری پلانسازی هونەری شارو گونجاندنی ئەو بوارەو هاوتەریب لەگەڵ فراوانبوونی سنووری شارەوانی.
دوای گفتوگۆیەكی تێروتەسەل بە تێكڕای ئامادەبووان رێكەوتین لەسەر ئەو ناوانانەی كە لە خوارەوە دیاریكراون، وە بە پێویست زانرا بۆ رێزگرتن لە بۆچوونی جەماوەرو رۆشنبیران و كەسایەتیەكانی شاری رواندز، ناوەكان لە ماڵپەڕی قایمقامیەت بڵاوبكرێتەوە بۆ ماوەی ( 15) رۆژ ، بۆ ئەوەی هەر كەسێك راوبۆچوونی جیاوازی هەبێت بیخاتە ڕوو تا بتوانین بە رەئی هەموو لایەك بڕیاری كۆتایی پەسند بكەین.
ناوی گوندهکانی سنووری قهزای رواندز و رێژهی دانیستوانی
ژ | ناوی گوند | رێژهی دانیشتوان | ساڵی تێکدان | ساڵی ئاوهدان کردنهوه |
1 | بێخاڵ | 261 | ||
2 | ئاکۆکهون | 49 | ||
3 | بنهکاول | 47 | ||
4 | ئاکۆیان | 1550 | ||
5 | فهقیان | 400 | ||
6 | بنمێرد | 126 | ||
7 | گهرهوانی خواروو | 1000 | ||
8 | گهرهوانی سهروو | 211 | ||
9 | کانی کهوان | 43 | ||
10 | سهران | 114 | ||
11 | سێوهك | 45 | ||
12 | بێشووك_جندیان | 163 | ||
13 | خهلهکان | 252 | ||
14 | بهرزیوه | 900 | ||
15 | میراجیا | 200 | ||
16 | جنێراوه | 114 | ||
17 | بێنوریان | 348 | ||
18 | ههوارهکۆن | 170 | ||
19 | ماویلیان | 500 |
ناوی گوندهکانی سنووری قهزای رواندز و رێژهی دانیستوانی
ژ | ناوی گوند | رێژهی دانیستوان | ساڵی تێکدان | ساڵی ئاوهدان کردنهوه |
20 | زهروا | 235 | ||
21 | پیرسوانی نوێ | 65 | ||
22 | پیرسوان | 412 | ||
23 | بهرسیرین | 70 | ||
24 | رێزانۆك | 18 | ||
25 | بانه سارده | 15 | ||
26 | دهرگهڵه | 280 | ||
27 | چۆم ریخین | 50 | ||
28 | رهژوکهریان | 820 | ||
29 | سهرنهوس | 237 | ||
30 | بهرسول | 39 | ||
31 | خانهقا | 447 | ||
32 | زێوهی وهرتێ | 237 | ||
33 | وهرتێ | 1007 | ||
34 | بهرۆژی وهرتێ | 350 | ||
35 | سولی وهرتێ | 345 | ||
36 | کهلێته | 251 | ||
37 | چنێران | 121 | ||
38 | چۆم بهروو | 85 | ||
39 | چۆم رهمان | 22 | ||
40 | گۆجار | 147 | ||
41 | بهرگرگه | 330 | ||
42 | کهرهك | 30 |
رووەكی – بەرووبومی كشتوكالی
-بە بەرهەم هێنانی ترێ بەناو بانگە بە هەموو جۆرەكانیانەوە وە گەنم و جۆ و نیسك و نۆكی بە زستانان لێ دەچینرێ وە بەرووبومی هاوینەشی وەك بامیە و تەماتە و باینجان و كودی و خەیار و بیبەر و سەوزەواتی هاوینەی لێ دەچینرێ وە هەندێ بەرووبومی تر .
هەنار و هەنجیر و سێو و هەرمی و خۆخ و عەلوكە و قەیسی و تا دوایی باوی و گوێز و دار بەروو و دار چنار .
ئاماری ئاژەڵ و پەلەوەرو ماسی لە سنوری قەزای رواندز
ئاماری ئاژەڵ :
1- ژمارەی مەڕ – (8609)
2- ژمارەی بزن – (35000)
3- ژمارەی مانگا – (4100)
ئاماری كێلگەكانی پەلەوەر :
1- كیلگەی پەلەوەری هەندرێن – ماویلیان.
2- كێلگەی پەلەوەری بێخاڵ.
3- كێلگەی پەلەوەری بنەكاول.
4- كێلگەی پەلەوەری جندیان.
5- كێلگەی پەلەوەری كاولۆك.
6- كێلگەی پەلەوەری كەڕەك.
ئاماری كێلگەكانی بەخێوكردنی ماسی
1- كێلگەی بەخێوكردنی ماسی هەوارەكۆن.
2- كێلگەی بەخێوكردنی ماسی بەرسیرین.
ناوی قائمقامهکانی قهزای رواندز له سهردهمه جیاوازهکان
له دوای کۆتایی هاتنی دهسهڵاتی میرنشینی سۆران ئهم پارێزگار و قائیمقامانه فهرمان رهوایان له رواندز کردووه
ژ | ناوی پارێزگارهکان | ساڵی دهست به کاربوونیان |
1 | کنعان پاشا | 1864_1870 |
2 | اسرار پاشا | |
3 | نهزانراوه | |
4 | بهرام پاشا |
به پێی مێژووی میرانی سۆران
قائمقامهکانی سهردهمی عوسمانیهکان
ژ | ناوی قائیمقامهکان | ساڵی دهست به کاربوونیان |
1 | قهدری بهگ | |
2 | عثمان شوقی | |
3 | حلیم افندی | |
4 | ابراهیم افندی | 1892 |
5 | عارف حکمت بهگ الوسی | 1892_1894 |
6 | عبدالله بهگ بهبه | 1895 |
7 | محمد پاشا | 1905 |
8 | عبدالله مخلص بهگ | 1906 |
9 | عزیز صبری بهگ | |
10 | سعید بهگ عهفهجان | 1909 |
11 | نیهاد بهگ | 1912 |
12 | علی نیاز بهگ | 1914_1916 |
13 | لهساڵی 1916 تا 1918 قائمقام دهسهڵاتی نهبووه | |
14 | مستهفا پاشا ئهرسهلان زاده | 1919 |
15 | توفیق بهگ | 1920 |
16 | عرفان بهگ | 1922 |
17 | مستهفا نجات بهگ | 1923 |
18 | حسن حسنی بهگ |

ناوی قائمقامهکانی سهردهمی حکومهتی عیراق
ژ | ناوی قائیمقامهکان | ساڵی دهست به کاربوونیان | ژ | ناوی قائیمقامهکان | ساڵی دهست به کاربوونیان |
1 | سید طه شهمزینی افندی | 1923 | 16 | عمر میران قادر | 1953 |
2 | کریم بهگ احمد افندی | 1928 | 17 | عبدالقادر صبغهالله | 1954 |
3 | رضا بهگ | 1930 | 18 | بایز عزیز اغا | 1955 |
4 | مراد بهگ | 19 | فوزی صائب | 1956 | |
5 | جلال صائب | 1939 | 20 | عبدالرحمن عبدالرزاق | 1957 |
6 | ناجی بهگ هرمزی | 21 | علی اللامی | 1962 | |
7 | سعید بهگ | 22 | ابراهیم نشات | 1963 | |
8 | مردان بهگ | 23 | جلال خۆشناو | 1965 | |
9 | علی ثروت بهگ | 1942 | 24 | مجید جباری | 1967 |
10 | اسماعیل حقی | 25 | نعمان عیسی | 1971 | |
11 | عارف طالبانی | 26 | حسێن جندی | 1973 | |
12 | حسیب طالبانی | 27 | عبدالقادر بابانی | 1976 | |
13 | داود سلیمان | 28 | شفیق احمد خیاط | 1977_1979 | |
14 | برهان بهگ صدیق القادری | 29 | طلعت هادی | 1980 | |
15 | برهان بهگ | 30 |
ناوی بهرێوبهرهکانی ناحیهی رواندز
ژ | ناوی بهرێوبهرهکان | ساڵی دهست به کاربوونیان | ژ | ناوی بهرێوبهرهکان | ساڵی دهست به کاربوونیان |
1 | طارق جاسم | 1982 | 7 | مصطفی علی باویل | 1993 |
2 | خورشید فیصل خورشید | 1984 | 8 | نهبهز عمر رسول | 25/1/1997 |
3 | مصطفی نوری احمد | 1985 | 9 | سعید اسماعیل مصطفی | 11/8/2002 |
4 | ناضم یحیی محمود | 1986 | 10 | سواره اکرم احمد | 27/9/2005 |
5 | رفعت دهام جمیل | 1988 | 11 | باوهر علی عبدالله | 2/5/2006 |
6 | جمال جلال حمه خدر | 1989 | 12 | هێرش حسێن حسن | 18/3/2007 |
دوای (29)ساڵ بە قەزا بوونەوەی رواندز بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجـــوومــەنی وەزیـــران ژمارە/1132 لــــە 12/5/ 2008 كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
هاوینەهەوارو سەیرانگەكانی سنووری قەزای رواندز
گەشتوگوزار:
ناوچەی رواندز دەوڵەمەندە بەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەشوێنی گەشتیاری هەرچەندە ناوچەكە خۆی لەخۆی دا هەمووی شوێنی گەشتیاری و سەرنج راكێشن، بەهۆی بوونی روالەتی چیاكان و دۆل و شێوەی زەوی ئاوهەوا بۆشاكی رووەكی و دەرامەتی ئاو...هتد، وای كردوە كە ببێتە ناوچەیەكی گەشتیاری و ساڵانە رێژەیەكی زۆر لە گەشتەوەران لە دەرەوەی هەرێم و شارەكانی عێراق و كوردستان بە مەبەستی بەسەربردن و گەشت لە وەرزی بەهارو هاوین سەردانی ناوچەكە دەكەن و بە شەویش دەمێننەوە .
گرینگترین سەیرانگەو هاوینەهەوارەكانی سنووری قەزای رواندز
1- هاوینەهەواری بێخاڵ
بێخاڵ وشەیەكی كوردییە بەمانای پاك و بێگەردی دێت سەرچاوەی ئاوەكە چەند ساف و سازگارە هیچ خڵت و خاشی تێدانیە، بۆنداریش نیە بۆیە پێی دەڵێن بێخاڵ (135كم ) لەناوەندی شاری هەولێر دوورەو دەكەوێتە رۆژهەڵاتی هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ وە(10)كم لەرۆژئاوای شاری رواندزەوە دوورە، بەدوو رێگای قیرتاو كراو دەگەینە ئەم هاوینەهەوارە ،یەكێكیان لە ناوەراستی گەلی عەلی بەگ و ڕێگایەكی لاوەكی بەرەو رۆژهەڵات ئەوەی تا دەگەینە شاری رواندز لەوێشەوە بۆ هاوینەهەواری بێخاڵ، تاڤگەی بێخاڵ لەكانیاوێكی بەخور لەقەت پاڵی شاخێك هەڵدەقوڵێت بە پەرش و بڵاوی بە شاخەكە دێتە خوارەوە دیمەنێكی سەرنج راكێش ئەبەخشێ بەناوچەكە،
شوێنەكە فراوانی (4450) مەتر دووجایە فراوانكردنی رووبەرەكەی كارێكی ئەستەمە چونكە تەنگەبەرێكی تەسكەو رۆژانە گەشتەوەران لە سەرەتای وەرزی بەهارو كۆتایی وەرزی هاوین رووی تێدەكەن، پلەی گەرمی لەوەرزی هاوین (32)پلەی سەدی زیاتر بەرز نابێتەوە بێخاڵ هاوینەهەوارێكی وەرزییە تەنها وەرزی بەهارو هاوین ئەبێتە مەڵبەندی گەشتیاران لەم هاوینەهەوارە (4) خواردنگە هەیەو لەگەڵ كۆمەڵێك چایخانەو گازینۆ .
2- هاوینەهەواری جوندیان
ئەم هاوینەهەوارە (147) كم لە ناوەراستی پارێزگەی هەولێرەوە دوورە دەكەوێتە خوارووی چیای هەندرێن فراوانی شوێنەكەی نزیكەی (13000) مەتر دووجایە شوێنی 400 هەزار گەشتیار دەبێتەوە جوندیان بەناو بانگە (بەچاوی سحراوی) ئەم هاوینە هەوارە گەلێك داری جۆراو جۆری تێدایە جوندیان دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری رواندز .
3- سەیرانگەی گەڵی ئاكۆیان
بەدووری (15)كم لەشاری رواندز دوورە شوێنەكەی دەكەوێتە نێوان گوندی ئاكۆیان و گوندی فەقیان لە شێوەی دۆڵ درێژ دەبێتەوە لەنێوان دووچیا شێوەی سروشتیەكەیان لەدارو درەختێكی زۆر و سەرچاوەی ئاوی زۆری تێدایە، لە وەرزی هاویندا لەمانگی تەمووز پلەی گەرمی دەگاتە 25 پلەی سەدی گەشتیارێكی زۆر روو لەم سەیرانگایە دەكات لەساڵی 2006 حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدروست كردنی رێگەیەك بۆ گەلی ئاكۆیان بووە هۆی ئەوەی كە رۆژانە لە وەرزی هاوین و بەهار گەشتیارێكی زۆر روو لەو سەیرانگەیە بكەن.
4- سەیرانگەی بێرۆیان
دەكەوێتە رۆژهەڵاتی رواندز لەنێوان زنجیرە چیاكانی هەندرێن و كۆڕەك ئەم سەیرانگەیە پێك دێت لە رووبەرێكی پانتای و فراوانی سەوزیدا، درەخت و لەگەڵ بوونی رووباری بێرۆیان كە رووبارێكی وەرزییە لە زستانان تاكو بەهار دەمێنێتەوە لە وەرزی هاوین وشك دەبێت، لەوەرزی بەهار خەڵكێكی زۆر روو لەو سەیرانگەیە دەكەن بەتایبەتی لەو رۆژانەی كەخەڵكی شاری رواندزو گوندەكانی دەوروبەری لەرۆژانی نەورۆز تاشەوان دەمێننەوە
5-هەوارگەی پانكی گەشتیاری رواندز
دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای قەزای رواندز بەدووری (1)كم، ئەم هەوارگەیە دەكەوێتە سەرچیای پانك لەسەر تاڤگەی بێخاڵ رووبەرەكەی دەگاتە (3259) هەزار مەتر دوجا لەسەر بەرزاییەك دروستكراوە، كە (1100)م بەرزە لەئاستی رووی دەریاوە، ئەم هەوارگەیە دەورە دراوە بە(چیای هەندرێن و كۆرەك)وە دوورییەكەی لە هاوینەهەواری جوندیان (5) م دوورە بەرزترین پلەی گەرمی لە هاوین دەگاتە (35) پلەی سەدی، هەروەها بەسێ قۆناغی جیاواز دەستی پێكردوە لەقۆناغی یەكەم لەچەند بەشێكی گرینگ وەك كۆگاو هۆڵی كۆنفراس و كۆبونەوەو پاركی وەستانی ئۆتۆمبێل و رێستورانتێكی پلە نایەب و كافتریایەك لەگەڵ ئوتێلێكی پێنچ ئەستێرەیی مەلەوانگەو شاری یاری و هۆلی وەرزش وچایخانەو دوكانی شتومەك هەرەوها (74) ڤێلا بە هەموو پێداویستیەكان لەگەڵ 6 ڤێلای سەرۆكایەتی لەسەر شێوازی ئەوروپی، لە قۆناغی دووەم دەگاتە (450) ڤێلا، قۆناغی سێیەم چەندین پرۆژەی گەشتیاری گرینگی لێ جێبەجێ دەكرێت .
6- خهرهند
شوێنێكی هەڵكەوتوی سروشتی جوانە دەكەوێتە نێوان زنجیرە چیاكانی هەڵگورد و شاری رواندز لەسەر رێگای سۆران و رواندز ئەم شوێنە دوو ئاوی جیاوازن لەیەكتری ئەویش بەم شێوەیە دیوی سەرەتاكە دەكەوێتە ناو گوندی كاولۆكان پێی دەڵێن خەرەندی خارە رەش دیوەكەی تریشی دەكەوێتە لای شاری رواندز پێی دەڵێن خەرەند سروشتێكی جوانی هەیە كەگەشتیاران بۆ بینینی سەردانی دەكەن.
تێبینی : ئهو زانیاریانهی سهرهوه له لایهن قهزای (رواندز) وهرگیراوه ئێمه وهکو ستافی ماڵپهری پارێزگا رێکمان خستوهتهوه