سیده‌کان

سیده‌کان

ناحیەی سیدەكان سەربه‌ئداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانه‌  و ئێستا (150) گوندی ئاوەدانە

ناحیه‌ی سیده‌کان:
رووبەری سنوری دەڤەری برادوست (1616كم 2) دووری لە سەنتەری قەزا (34كم ) دووری لە سەنتەری پارێزگا (142كم) ە لە كۆتایەكانی سەدەی نۆزەدا بە فەرمانی والی عوسمانی بەناوی ناحیەی (برادوست ) ناوی هاتووە ، ( فواد عارف) لەدایك بووی(1913)ە لە یادەوەریەكانی خۆیدا دەلێ باوكم بەرێوەبەری ناحیەی (برادۆست ) بووە من مندال بوم ، لە سالی (1932) لە لایەن حكومەتی عیراق بەرەسمی كراوەتە ناحیە بەناوی (ناحیەی برادوست ) (251) گوندی ئاوەدانی هەبوو ، بە پێی ئەو رێكەوتنە سێ قولیەی نێوان حكومەتی (عراق و ئیران و توركیا ) ریككەوتن سنوری یەكتر ببرنن بۆ سەركوت كردن و لە ناوبردن شۆرش و راپەینەكانی گەلی كورد ، حكومەتی عیراق لە سالی (1978) هەلسا بە راگواستنی زیاتر لە (160) گوندی سەر سنوری عیراق و توركیا بۆكومەلگەزورە ملێكان بەهوی دەست پێكردنی شەری نێوان عراق و ئیران لە سنوری سیدەكان لە سالی (1985) سنوری ناحیەی سیدەكان بە تەوای چولكرا خەلكەكەی ئاوارەبوون ، دوای وەستانی شەری نیوان عیراق و ئیران هەندیك لە گوندەكان دانیشتوانەكانیان گەرانەوە سەرزێدی باب و باپیرانیان ، جارێكی تر حكومەتی بە عس دەستی كرد بە راگواستن وسوتاندنی گوندەكان لە سالی (1990) تەوای گوندەوكانی راگواست بۆ كومەلگە زۆرە ملیكانی بادلیان لە دەشتی دیانا ..
لە دوای راپەرینە مەزنەكەی بەهاری سالی 1991 خەلكی كوردستان و هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە سالی 1992پێكهێنانی حكومەتی هەرێم ، لە سالی (1996) ناحیەی سیدەكان گەرایەوە سەرجەم فەمانگە میریەكانی هەیەو (149) گوندی ئاوەدانەوە زۆربەی هەرە زۆری گوندەكانی پرۆژەی رێگاو +ئاو +كارەبای ) بۆچووە



بەپێی سەرچاوە مێژوویەكان دەڤەری سیدەكان( برادۆست )

 مێژوویەكی كۆنی هەیە بەلگە بۆ ئەمە هەردوو كێل (میل ) ی كێلەشین و تۆبزاوە كە بە خەتی مێخی لە سەری نووسراوە لە رووەكی نووسینی ئاشووریە كە (37) دێرە لە رووكەی تریش نووسینی ئۆرارتیە كە (38) دێرە هی دەورانی سالانی (714) پێش زاین ) كەوا ئەم ناو چەیە هەرێمی ئاشوری و ئۆرارتیە كان بووە ، گەورە پەستگای خواوەندی خالدی لە گوندی (مجیسر) بوە ........
لە سەردەمی فراوانخوازی عوسمانی (توركی ) و سەفەوی (ئیرانی ) ئەم دەڤەرە پشكی شیری بەركەوتووە لە رووی كاولكاری و نەهامەتی ، چونكە كەوتۆتە نێوان سنوری هەردوو دەولەتی ناكۆك ، لە كوتایەكانی سەدەی (18) هاتنی ئیستعماری ئەوروپی و ئینگلیزو رووسی دەست خستنە ناوهاوكێشە سیاسیەكانی ناوچەكە لە كاتی هەرەس هێنانی شۆرشی شیخ عبداللە نهری لە سالی ،1882 دەڤەری سیدەكان (برادوست ) بووە پەناگەی خەلكی مهاجر لە سالی (1917 )ز لە كاتی هێرشی لشكری روس و هاوپەیمانە ئەرمە ن و ئاشوریەكان بۆ سەر رەواندوز بە دیوی دەڤەری (سیدەكان ) برادۆست رووبەروی بەرگری هۆزەكان بونەوە لەم شەرەدا ( مەلا محمدامین هەویلانی ) شهید بووە .
..لە كاتی هەرەس هینانی شۆرشی سمكۆی شكاك هاتۆتە گوندی (ژوژیلە ) لە دەڤەری برادۆست لە (1927) ز ..
لە سالنامەی ولایەتی موصل لە سالی (1894-1895) ناحیەی (برادوست) سەربەقەزای رواندوز – سەربەسنجەقی شارەزوور بووە –ویلایەتی موصل (محمود حاجی فندی ) بەرێوەبەری ناحیە بووە
لە سالنامەی عوسمانی لە سالی (1907) ناحیەی ( برادوست ) سەربەقەزای رواندوز لە سنجەقی كەركوك سەربەویلایەتی موصل، باوكی( فواد عارف ) كەسایەتی سیاسی ناسراوی كورد بەرێوەبەری ناحیەی برادوست بووە .

دوای دامەزراندنی دەولەتی عراق لە ژیر ئینتدابی ( بریتانیا ) دەڤەری سیدەكان ( برادۆست ) لە سالی (1932) بەرەسمی لە لایەن حكومەتی عیراق كرابەناحیە سەربەقەزای رواندوز پارێزگای هەولێرە چەند مەخفەرێكی پۆلیس دانا لە دەشتی بەرازگرو سیدەكان و چەند شوێنێكی تر..
( شێخ رشید) لۆلانی كە سایەتیەكی ناوداری ئاینی بوو خاوەن ئیرشادی تەریقەتی نەقشبەندی بوو لە خانەقای گوندی لۆلان چەندین فقێی هەبوون كەدرسیئ ئاینیان دەخویند ، موریدیكی زۆری لە دەوری كۆببوونەوە ، مریدو سۆفیەكانی لە پارچەكانی تری كوردستان رویان لە خانەقای لۆلان دەكرد .لە سالی 1958 شێخ رەشید لۆلانی لە حكومەتی عبدالكریم قاسم هەلگەرایەوە و رووی كردە ئیران ....
لە سالی (1943 ) كاتێك بارزانی نەمر لە سلیمانی بە شیوەیەكی معجیزە ئاسا لە دەست ئینگلیزو حكومەتی عراق دەربازدەبێت بۆناو خاكی ئیران و لە رێگەی بەری بەرد كیلەشین لەكوێستانەكانی دەڤەری برادوست دێ دێتەوە شەو لە مالی (محمود بەگی برادوست ) دە مێنێتەوە لە هەمان رۆژدا مەلیكی عراق (وصی) عبدالیلا لە میرگەمیر میوانی محمود بەگی برادوست دەبیت .چەند كەسێك لە پیاوانی محمودبك یاوەری بارزانی نەمر دەكەن تاكو بارزان ..
لە سالی 1961تاكو سالی 1975 ئیدارەی ناوچەی برادۆَست لە ژێر فەرمانرەوای شۆرشی ئەیلولی مەزندابوو لەم سەردەمەدا چەندین كێشەی زەوی و زارو كومەلایەتی چارەسەركراون...
ححكومەتی عیراق لە سالی (1978) بەشێكی زۆری ئەو گوندانەی كەوتنەسەر سنوری ئیران توركیا (دەشتی بەرازگرو –خواكورك- لۆلان و –بێركمەو- دۆلی زەرزی – بۆلی ) كە زیاتر لە (100) گوند دەبوو رایگواستنەوە بۆ كۆمەلگە زۆرەملێكانی دەشتی هەولێرو دیانا .ئەو شوینانەی چۆلكران بوونە پەناگای پێشمەرگەی شۆرش و مەفرەزكان چونكە ناوچەكە شاخاویەیو حكومەت نەی دەتوانی كۆنترۆلی بكات ، لە 15/5/1985 دەڤەری سیدەكان (برادوست )بووەبەرەیەكی جەنگی عراق ئیران بەهۆی ئەو شەرەتوندە رووبەرێكی زۆری دارستانی سروشتی و ژمارەیەكی زۆری ئاژەلی كێوی لە ناوچوون ،.
لە سالی (1988) حكومەتی عێراق بە مەبەستی لە ناو بردی هێزی پێشمەرگەو لە ناوبردنی شۆرشی كورد ، هێزێكی گەورەی كۆكردەوە كە پێكهاتبوو لە تۆپ و تەیارە جۆرەها چەكی قورس و سوك بەهاوكاری فوجی جاشەكان هێرشیان كردەسەر گەلی خواكوك ، هێزی پێشمەرگە لە رووبەروو بوونەوەیەكی بێوێنەدا توانیان داستانێكی گەورە تۆماربكەن و گورزێكی كوشندەیان لە سوپای عێراقدا ژمارەیەكی زۆریان لێ بە دیل گیراو كوژراوی زۆریان بەجێهێشت و جەكو تەقەمەنیەكی زۆریش كەوتە دەستی پێشمەرەگە
لە سالی (1988) بەهۆی راوەستانی شەرو ئارام بوونەوەی ناوچەكە جارێكی تر هەندێك لە گوندەكان ئاوەدان بوونەوە ، ئومێدێك دروست بوو بۆ خەلكی كەوا بگەرێتەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان بەلام حكومەتی بەعسی گۆر بەگۆر دەستی كرد بە راگواستن وسوتاندن و تێكدانی گوندەكان لە سالی (1990) دەڤەری سیدەكان (برادوست ) بە تەواوی چۆلكرا راگوێزرایەوە بۆ كۆمەلگە زۆرە ملێكان لە دەشتی دیانا (بادلیان) ....
لە دوای راپەرینی بەهاری سالی (1991) ئازادابوونی كوردستان لە ژێر زولم زۆری رژێمی بەعس خەلكی دەڤەری سیدەكان برادۆست گەرانەوە سەرزێدی باب و باپیرانیان جاریكی تر سەر لە نوێ دەستیان كرد بە ئاوەدان كردنەوەی گوندەكانیان لە دوای هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، دامو دەزگاكانی حكومی گەرانەوە ناحیەی( برادوست ) بە ناوی ناحیەی سیدەكان گەرایەوە ئێستا (150) گوندی ئاوەدانە ......


هەلكەوتەی جوگرافیای ناحیه‌ی سیده‌کان :

ناحیەی سیدەكان ( برادوست ) كەوتۆتە سەر سێكوشەی ( عیراق ، ئیران ، توركیا ) ناوچەیەكی شاخاویە لە باكور ولاتی توركیا و لە باكوری رۆژهەلات ولاتی ئیران و لە باشوور ناحیەی (دیانا سەر بە قەزای سۆران ) ە و ( سمیلان سەربە قەزای چۆمان ) لە رۆژئاوای ناحیەی ( پیران ) و (مەزنێ ) سەر بە قەزای میرَگەسۆر

وەسفی گشتی جوگرافیای زەویەكەی (تۆَبۆگرافیا ) رێژەی باران بارین ، ئاو هەواكەی :

ناحیەی سیدەكان (برادوست ) ناوچەیەكی شاخاویەلە جەندین دۆلو كەندنەهالو دەشت و كوێستان و گەرمیان پێكاتوە پلەی گەرمی تا رادەیەك مام ناوەندیە هەرچەند بەرەو بەرزایەكان سەركەین پلەی گەرمی نزم دەبێت سلانە رێژەیەكی باشی بەفرو بارانی لێدەباریت سەرچاوەی ئاوی كانیاو روبارن لە بەرزترین لوتكەچیای چای هەلگوردە كەبەرزترین چیایە لە كوردستان وعیراقدا دەژمێردرێت كەوتوتە خوارووی خۆرهەلات، لەبناری چیای هەلگوردچەندین (بێرم ) و مێرگی جوان و دلرەفێنی لێ یە و لەوەرزی زستاندا بەفرێكی زۆری لێدەبارێت لە هەندێك سالدا سال دەسورێتەوە بەفرەكەی ناتوێتەوە لە بناری ئەم چیایە چەندین سەرچاوەی ئاوی لێ هەلدەقولێت و لە (هۆرنەو برەشكین ) هەموو سەرچاوەكانی ئاو یەك دەگرن روباری لێ دروست دەبێت بە دەیان چۆگەی ئاودێری لە سەری هەلبەستراوە و بەناوسیدەكان دا دەروات .
لە رۆژ هەلات ( چیای بەربزین و سەقەروو كێلە شین و سیاكو) چەندین (بیرم ) و (مێرگ) و سارەچاوەی ئاوی لێ هەڵدەقولێت رووباری( گەلی لێتان ) و (دۆلی زەرزێی ) پێك دەهێنن لە سەر ئەم دوو رووبارە چەندین چۆگەی ئاودیری لەسەری هەلبەستراون ،لە باكور بەچەندین زنجیرە چیادا درەوات بەرزترینیان (شەكیو) و(چیابەن ) و(گادەر ) (ئاودەل كیوی ) چەندین سەرچاوەی ئاو لە بناری چیاكان هەل دەقولێت رووبار پێكدەهێنن رووباری مالە مەلاو خواكورك لە گەلی رەش یەك دەگرێت و بەناو دەشتی بەرازگردا دەروات ئەم ناوچە شاخاویانە بەفرو بارانێكی زۆری لێ دەبارێت ناوچەیەكی دەولە مەندە بە جۆرەها گژو گیای سرووشتی وەكو (كوارك ، رێواس، كەنكر ، كاردی ، بێزا ، جاترە ) لە ناوەراستی مانگی بەهاردا خاوەن مەروملاتی گوندەكان و رەوەندێكی زۆری دەشتی هەولێرو دەوروبەرو بادینان بۆمەبەستی لەوەراندنی مەرومالاتەكانیان روو لەو ناوچەیە دەكەن بە هۆی سەرچاوەی ئاوی باش و بەپیتی خاكو گونجانی ئاو هەواكەی بەرەمبومێكی زۆری هاوینەو میوجاتی لێوە بەرهەم دەهێنرێت رەوانەی بازارەكانی هەرێم دەكریت ...



لە رووی ئاینی


لە رووئاینی (100%) موسلمانە و بەشی هەرە زۆری سەربەتەریقەتی قادری و نەخشبەندی (صۆفی- دەرویش –دیوانە)
(صۆفیەكان ) صۆفی ومریدی خانەقای لۆلانن (دەروێش ) دەروێشانی تەكیەی شێخانی هیران و نازەنین (دێوانە ) میریدانی خانەقای شێخ احمد لە بادینان .