تاوسكه

تاوسكه

سەیرانگەی تەوسكە
لە باكووری شاری هەولێرەوە بە دووری (43)كم و نێوان هاوینە هەواری سەڵاحەدین – شەقڵاوە بە رێگایەكی لاوەكی بەرەو خۆرهەڵات تەنها بە دووری (1)كم دەگەینە ئەم سەیرانگەیە. تەوسكە ، بریتییە لە دۆڵێكی فراوان و كە لە نێوان دوو بەرزاییدا هەلكەوتوە ، لە باشووری بەرزایەكانی كۆری و لە باكوور زنجیرە چیای سەفین كە هەموو بە دارستانی خۆرسك داپۆشراوە. لە نێو ئەم دۆڵەدا مەزاری پیاو چاكێك هەیە بە ناوی مەزاری تەوسكە . ناوی سەیرانگەكەش هەر بە ناوی مەزارەكە هەڵدەدرێ. ئەم سەیرانگەیە رووبەرێكی راست و فراوانی هەیە چەندین كانیاوی سازگاری لێهەدەقوڵێت ئاو هەوایەكی فێنكی هەیە لە وەرزی هاویندا چوار وەرزی ساڵ گەشتیاری لێ نابڕێت. زۆر جاریش ئاهەنگی خێزانی لێ ساز دەدرێت تاكە سەیرانگەیە لە پارێزگای هەولێر كە بەو رێژە زۆرە گەشتیاران رووی تێبكەن