قه‌لای دێری

قه‌لای دێری



ئەم قەڵايە دەكەوێتە بەشی رۆژئاوای دامێنی زنجیرە چیای پیرمام و بە دووری 38كم لە ناوەندی شاری هەولێر دوورە، بە دووری 2كم لە لای چەپی رێگای هەولێر و دارەبزمارە و گوندی سەروكانی هەڵكەوتووە. قەڵاكە لە سەر گردێكی بەرزە و پێك هاتووە لە شورایەكی پتەوی قایمكاری سەربازی كە بەچواردەوری گردەكە دروستكراوە، لە قوڵە و دیوارەكانی، كونی مەتەرێزی بەرگری هەیە. پاشماوەی دیوارەكانی لە ( 1تاكو 6م) بەبەرزی ماوە، 5ژوور و هۆڵێك و حەوشەیەكی گەورە بە پێوانەی 23×21,70م و بیرە ئاوێك دەبینرێ.