مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر
سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو كه پێكهاتبوو له باڵه‌خانه‌یه‌كى ساده له گه‌ڕه‌كى مناره نزیك په‌رله‌مانى ئێستا ، ئه‌میش به شێك بوو له پشكنینى شوێنه‌واری هه‌ولێر، ئه‌وكات به‌م شێوه‌ى ئێستا فراوان پڕ پارچه‌ى شوێنه‌واری نه‌بوو..
دواى ئه‌مه مۆزه‌خانه‌ى شارستانى هه‌ولێر گوازرایه‌وه بۆ سه‌ر قه‌ڵاتى هه‌ولێر (نێو خانووى ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ، دواى خۆماڵه كردنى خانووه كه‌له‌پورییه‌كانى سه‌ر قه‌ڵات و نوژه‌نكردنه‌وه‌یان ، ئه‌م خانوه به فه‌رمى كرا به مۆزه‌خانه‌ى هه‌ولێر چه‌ندین پارچه‌ى شوێنه‌واری له به‌غداوه نێردرا كه هه‌موو قۆناغه‌كانى له‌خۆ ده‌گرت ..
مۆزه‌خانه‌ى هه‌ولێر خاوه‌نى خه‌زانه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌بوو بۆ نمایش كردنى پارچه‌كانى گردى قالیچ ئاغا ، چونكه به پێى یاساى ئه‌وكات مۆزه‌خانه ده‌توانێت یه‌ك پارچه شوێنه‌وار بپارێزێت له‌كاتى دۆزینه‌وه‌ى پارچه‌ى هاوشێوه ، به‌ڵام ئه‌و پارچانه‌ى كه هاوشێوه‌یان نه‌بوو له به‌غدا ده‌پارێزران كۆپى ئه‌و پارچانه بۆ مۆزه‌خانه‌كانى دیكه ده‌نێردرا ..
دواجار له ساڵى 1985 مۆزه‌خانه‌یه‌كى نوێ له شوێنى گردى قالیچ ئاغا دروست كرا ، دواتر له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كى ناوه‌خۆیی كاری هه‌ڵكۆڵینى بۆ كرا و كاتێك گه‌یشتنه دواین چینى زه‌وى شوێنى گونجاویان بۆ ئاماده كرد ، له ساڵى 1989 دروست كردنى باڵه‌خانه‌كه ته‌واو كرا مۆزه‌خانه‌ى شارستانى هه‌ولێر به فه‌رمى ته‌واو كرا ..
..........
ده‌رباره‌ى مۆزه‌خانه :
مۆزه‌خانه‌ى شارستانى هه‌ولێر پێكهاتووه لە
سه‌رده‌مى به‌ردین :
پێكدێت له چه‌ندین پاشماوه‌ى به‌رجه‌سته‌یی مرۆڤ ، كه له ناوچه‌كانى باكوری دۆڵى رافده‌ین ژیاون ، ئه‌شكه‌وته‌كانى ئه‌م ناوچانه وه‌كو شوێنێكى نیشته‌جێ بوون به‌كار هێنراون ، گرنگترین ئه‌م پارچه شوێنه‌واریانه‌ى كه نمایش كراونن بریتیه له كۆپیه‌كى گه‌چى سه‌ری مرۆڤى نیاندارتال كه وێنه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 60000-45000 ساڵ صێش ئێستا . سه‌باره‌ت به ئامێره به‌ردیینیه‌كان كه پێكهاتووه له چه‌قۆ و ئامێری هاڕین و جۆنى به‌ردینى ، مێژوه‌كه‌یان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌كانى به‌ردینى نوێ كه بۆ 10000ساڵ پێش ئێستا .
سه‌رده‌مى چه‌رمۆ:
گوندى جه‌رمۆ ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كى به‌رزى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركوك و به گرنگترین و كۆنترین گوندى كشتو‌كاڵى داده‌نرێت تاكو ئێستا مرۆڤ كشتو‌كاڵى تێدا كردووه ، هه‌روه‌ها ماڵاتیشى لێ به‌خێو كراوه ، گرنگترین نمایشكراوه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌م پێك دێت له چه‌ند نمونه‌یه‌كى گۆزه‌ى گلێنه‌یی كه به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی دروستكراوه‌و له گوندى به‌ردحوشتر دۆزراوه‌ته‌وه مێژوه‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 6200 تا 6000پێش زاین ،.
سه‌رده‌مى حه‌سونه:
ئه‌م گونده ده‌كه‌وێته لاى راستى روباری دیجله به دووری 65 كیلۆ مه‌تر و له موسڵه‌وه 35كیلۆمه‌تر دوره ، گلێنه‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه له چوار جۆر پێكدێت ئه‌مانیش گلێنه‌ى ساده‌ى شێلدرا و هێڵدرا و ره‌نگكراو به‌هێڵى ئه‌ندازه‌یینه‌خش كرا‌و ، گرنگترین نمایش كراوى ئه‌م سه‌رده‌مه بریتییه له گۆزه‌یه‌كى گلێنه‌یی كه له ناوچه‌ى سورداشى سلێمانى دۆزراوه‌ته‌وه مێژوه‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 5800-5100 پێش زاین.
سه‌رده‌مى سامه‌ڕا:
ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله به دوری 120 كیلۆمه‌تر له باكوری به‌غدا ، له ژێر بیناكانى سه‌رده‌مى ئیسلامى عه‌باسی جۆرێك له گلێنه دۆزراوه‌ته‌وه ناسراوه به گلێنه‌ى سامه‌ڕا ، ئه‌م جۆره گلێنه‌یه‌كى بریقه‌دار بوو به ره‌نگى شین و شێوه‌ى ئه‌ندازه‌یی و هێڵى یه‌كتربڕی له‌سه‌ره، گرنگترین نمایشكراوه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌م پێك دێت له كۆمه‌ڵێك كه‌ل و په‌لى به‌ردینى كه له گردى (سوان) ه‌و ، مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 5000 ساڵ پێش زاین..
سه‌رده‌مى حه‌له‌ف:
گردى حلف ( كوزاناى كۆن) ده‌كه‌وێته باكوری سوریا به دوری 5كیلۆمه‌تر له باشوری ره‌ئس عه‌ینه‌وه ، ئه‌م جۆره گلێنه‌ییه له سه‌روى روباری فوڕات نزیك سنوری سوریا له‌سه‌ر روباری خابور دۆزراوه‌ته‌وه ، مێژوه‌كه‌ى بۆ 4900-4300 پێش زاینى ده‌گه‌رێته‌وه ،
سه‌رده‌مى ئه‌ریدۆیان:
شاری ئه‌ریدۆ به سه‌رده‌مێكى درێژى شارستانى داده‌نرێت ، به دوری 40 كیلۆمه‌تر له رۆژئاواى شاری ناسریه نزیكه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌واری عێراق هه‌ڵساون به هه‌ڵكۆڵینى ئه‌م شوێنه بۆ ماوه‌ى سێ وه‌رز 1946- 1947-1948، هه‌ژده گلێنه‌ى لێ دۆزراوه‌ته‌وه ، گلێنه‌ى ئه‌و كات به شێوه‌یه‌كى ناسك دروست كراون ..
سه‌رده‌مى جمده‌ت نه‌سر:
بریتیه له شوێنه‌وارێكى بچووك به دوری 42 كیلۆمه‌تر له باكوری رۆژهه‌ڵاتى كیشه ، گلێنه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه تایبه‌ته به شێوه‌و نه‌خش و ره‌نگ ، زیاتر گۆزه‌ى گه‌وره دروست كراوه به نه‌خشى ئه‌ندازه‌یی و سروشتى نه‌خش كراوه..
سه‌رده‌مى نه‌ینه‌وا:
ئه‌و جۆره گلێنه‌یه له نه‌ینه‌وا دۆزراوه‌ته‌وه ، له چینى پێنجه‌م ، بۆیه به گلێنه‌ى نه‌ینه‌وا پێنج ناوده‌برێت ، كه هه‌ڵكۆڵینى تێدا كراوه ، به سه‌رۆكایه‌تى كامبڵ تۆمبسون و ملوان له ساڵانى 1929-1931، مێژووى ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گۆتایی سه‌رده‌مى جمده‌ت نه‌سر.