له ساڵیادى لە دایکبوونى بارزانیی نهمر، هەڵمەتێکى فراوانى دارچاندن بەڕێوە چوو
ئەمڕۆ سیشەمە 2023.3.14، بە بۆنەی ساڵیادی له دایكبوونی بارزانیی نهمر، ڕێبهری بزاڤی رزگاریخوازی گهلی كورد، لە ژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بڵند ئیسماعیل، بەرپرسى لقى2 و هێمن قادر و مەسعودکاڕەش، جێگرانى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئاری نانەکەلی، جێگرى بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و دکتۆر ئیدریس هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلۆتەکنیکى هەولێر و ڕاوێژکارانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى حزبى و حکومى، لەڕێورەسمێکدا بەڕێوبەرایەتی ئەندازە و پارکەکانی هەولێر ههڵمهتێكی فراوانی دار چاندن لە گەڕەکی 8 حسارۆکان بهڕێوه چوو.
لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، ئاماژەى بەوەدا دارچاندن لەو ڕۆژەدا نیشانەى وەفاداریمانه بۆ ڕابهری بزاڤی رزگاریخوازی گهلی كورد بارزانیی نهمر، بەو هۆیەشەوە ژینگەى وڵاتەکەمان گەشەی پێدەدرێت، ساڵانەش لە هەرێمى کوردستان ئەم هەڵمەتە بەڕێوە چووە، بەڵام ئەم ساڵ هەوڵدەدهین پارێزگارى لەدارەکان بکەین، بۆئەوەى ژینگەى شارەکەمان بە پاکى بهێڵینەوە.