پارێزگاری هەولێر: "ئه‌مشه‌و بارانێكی زۆر باریووه و تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو رووینه‌داوه"
ئەمشەو ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لەمیانەی بەسەرکردنەوەی تیمەکان له کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانی ڕایگەیاند: "ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌شناسی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشبینی كرابوو‌و ده‌ستیپیكرد، كه تا ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت".
گوتیشی: "له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا كۆمه‌ڵێك رێوشوێن بۆ به‌رگرتن له لافاو گیراوه‌ته‌به‌ر، كه تا ئێستا بارانێكی زۆر باریووه و هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو له‌هیچ جێگایه‌ك رووینه‌داوه و ته‌واوی تیمه‌كانی حكومه‌ت و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه و ده‌زگاكانی ئه‌منیش له‌حاڵه‌تی ئامه‌ده‌باشیدان".
سەبارەت بە پشووی فەرمی دام و دەزگاکانیش لەسنووری پارێزگای هەولێر، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك ئه‌وه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌ت ڕایگه‌یاندووه سبه‌ی چوارشه‌ممە له هه‌رێمی كوردستان پشووی سه‌رتاسه‌ری نییه و ده‌وام ئاساییه، بەڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌ش و هه‌وا ناله‌بار بوو و یاخود مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییان و دروستبوونی لافاو هه‌بێت، ئه‌وا وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر ده‌وام ڕاده‌گرین".
پارێزگاری هه‌ولێر دڵنیایشی دایه هاووڵاتییان كه سه‌رجه‌م تیمه‌كانی فریاگوزاری له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و جه‌ختیشی كرده‌وه كه تیمه‌كانی شاره‌وانی له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی خاوێنكردنه‌وه‌یان بۆ مه‌نهۆڵ و چه‌م و كه‌نده‌كان ئه‌نجامداوه و تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ دروستبوونی لافاو له شاری هه‌ولێر نییه.