هەولێر: رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندو تیژی سیکسی لەکاتی ململانێکاندا

هەولێر: رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندو تیژی سیکسی لەکاتی ململانێکاندا

هەولێر: رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندو تیژی سیکسی لەکاتی ململانێکاندا

رۆژی دووشەممە (19ی 6ی 2023) ئومێد خۆشناو پارێرگاری هەولێر بەشداری ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێكسی لە كاتی ململانێكاندا_ لە هوتێل ڕامادا کرد…
لەدوو پانێلی تایبەت بەو پرسە شرڤەیەکی زانستیانە بۆ پرسی توندو تیژی کرا کە لە کاتی ململانێکاندا بە زەقی دەردەکەوێ، هەروەها ئەوە دووپاتکرایەوە تاوانی توندو تیژی سێکسی لەکاتی جەنگدا تاوانێکی نێودەوڵەتییە و یەکێکە لە تاوانەکانی جەنگ و ئەم تاوانە بەپێی یاسایی نێودەوڵەتی و ڕێکەوتنامە نێودەولەتییەکان یەکێکە لەو تاوانانەی کەکاریگەری گەورەی هەیە لە جیهاندا تایبەت بە خەڵکی سیڤیل، دژ بە ئافرەت و منداڵ، کە بەشداری لە پڕۆسەی جەنگدا ناکەن، لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێن بە ئامانج ….
ئەم تاوانە لە ناوچەکانی عێراقدا ئەنجامدرا کاتێک کە ڕێکخراوە تیرۆستییەکان بەشێک لە شارەکانی عێراقیان داگیرکرد، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان ومنداڵان بوونە قوربانی و لە دەرئەنجامی ئەم تاوانەش بە دۆخێکی خراپی دەروونیدا تێپەڕ بوون و چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و دەروونیان بۆ دروست بوو…
بۆیە چارەسەرکردنی ئەم کەیسانە بەپێێ میکانیزمەکانی نێودەوڵەتی و یاساییەکان گرنگە بۆ گەڕاندنەوە متمانە بۆ قوربانیانی ئەو توندو تیژیانە.

شایەنی باسە ئەنجومەنی باڵای خانمان و فەرمانگەی تواناسازی ئافرەتان و بنکەی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لالش بە ئەنجامدانی ئەو کۆنفرانسە هەڵسابوون …