پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە میسال ئالووسی، كەسایەتیی سیاسیی عێراقی کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە میسال ئالووسی، كەسایەتیی سیاسیی عێراقی کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020.3.17 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە میسال ئالووسی، كەسایەتیی سیاسیی عێراقی و سەرۆکی حزبی ئوممە کرد.

لەسەرەتایی دیدارەکەدا باس لەبارودۆخی ئەمڕۆی عێراق و ناوچەکە کرا و تیشک خرایە سەر بەرنامە و پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە و بەرگرتن لە ڤایرۆسی کرۆنا. پاشان میسال ئالووسی، كەسایەتیی سیاسیی عێراقی و سەرۆکی حزبی ئوممە، دەست خۆشی لە دام و دەزگاکانی پارێزگای هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو ڕێو شوێنانەی گرتویانەتەبەر بۆ بەرگرتن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆرنا، ئاماژەی بەوەشدا کە لە نێو زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە، هەرێمی كوردستان بە هۆی ئەو ڕێوشوێنانەی پارێزراوە، ئەوەش ماییەی ڕێز و پێزانینە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، سوپاسی میسال ئالووسی كەسایەتیی سیاسیی عێراقی و سەرۆکی حزبی ئوممەی کرد کە هەردەم پێلپشت بووە لە ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان و تەئکیدی لەسەر ئەوەش کردەوە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، هەموو هەوڵێکمان خستۆتەگەڕ، شەو و ڕۆژ لەکارداین لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هاوڵاتیان و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە یەخەی مرۆڤایەتی گرتووە، لەوبارەیەشەوە ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر.

دواتر سەرۆکی حزبی ئوممە وەک پڵپشتییەک بۆ هەڵمەتی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕی (10000) دەهەزار دۆلاری بەخشییە سندوقی بەرەبگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر.