دوو کۆگای فرۆشی سەوزە و میوە لەعەلوەی هەولێر داخران

دوو کۆگای فرۆشی سەوزە و میوە لەعەلوەی هەولێر داخران


ئێوارەی ئەمڕۆ 2020.3.18 نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بەمەبەستی بەدواداچوون لە جێ بەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان و پاراستنی پاک و خاوێنی و ئاگاداربوون لە نرخەکان، عەلوەی سەوزە و میوەی هەولێری بەسەرکردەوە.

دوای بەسەرکردنەوەی سەرجەم کۆگا و فرۆشیارانی نێو عەلوەی هەولێری، لەئەنجامی پابەند نەبوون بەبڕیار و ڕێنماییە تەندروستیەکان و پاک و خاوێنی، دوو کۆگای فرۆشی سەوزە و میوە داخران.

لەمبارەیەوە قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە، بەدواداچوونەکانمان زیاتر دەبێت بۆ هەموو شوێنەکان، هەرکەس و لایەنێک پابەند نەبێت بە بڕیار و ڕێنماییەکان و پارێزگاریکردن لە پاک و خاوێنی، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.