پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى 16ـی ئاب

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى 16ـی ئاب

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى 16ـی ئاب

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی 16ـی ئاب یادی لەدایک بوونى جەنابى سەرۆک بارزانى و (77)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم خەڵکی كوردستان دەكەین.

پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگرییكردن لە مافە ڕەواكانی گەلەكەماندا بووە و لە پێناو سەرفرازی و ئازادیی کوردستانیان قوربانی زۆری داوە‪ و بە سیاسەتێکی ڕاست و بەپێڕەوکردن لە ڕێبازی بارزانی وەک ڕێگەی ڕاستی کوردایەتی خەباتی کردووە و لە دروشم و لە كردار هەمیشە پێشەنگ بووە. لەو دوو یادە مەزنەدا، جەخت لە پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتە ئایینیی و نەتەوەییەكانی كوردستان و پاراستنى ئاشتەوایی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان دەكەینەوە کە یەكێك لە ئەركە سەرەكییەكانی پارتى دیموکراتى کوردستانە.

دووبارە ئەم یادە لە هەموو خەڵكی سەربەرزی كوردستان پیرۆزبێت، سڵاو و درود بۆ ڕوحى سەرکردەى نەتەوەییمان مستەفا بارزانى دامەزرێنەرى ئەو کاروانە و تێکڕاى شەهیدانى کورد و کوردستان.

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
15ـی ئابی 2023