پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە کونسڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە کونسڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 2020.3.19 لە دیوانی پارێزگا، د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە هاکان کەراجای، کونسڵی گشتی تورکیا لەهەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.

لەدیدارێکدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان پارێزگای هەولێر و کونسڵخانەی گشتی تورکیا کرا و تەئکید لەسەر پەرەپێدانی زیاتری کرایەوە، شاندی میوان سەبارەت بەو بارودۆخە نەخوازراوەی هاتۆتە پێش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆتە هەڕەشە لەسەر مرۆڤایەتی، ئامادەیی تەواوی خۆیان نیشاندا هەرچی لە توانایان دابێت لە گەیاندنی کۆمەک و پێداویستی پزیشکی بۆ شاری هەولێر درێغی ناکەن.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر تەئکیدی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیی و هەماهەنگی نێوان پارێزگای هەولێر و کونسڵخانەی گشتی تورکیا لە هەولێر کردەوە و سوپاسی هەڵوێستی شاندی میوانی کرد.

پاشان لەلایەن شاندی میوان وەک هاوکاری بۆ شاری هەولێر (10,000) ماسک بەخشرایە پارێزگا و لەلایەن پارێزگای هەولێریشەوە سەرجەم ماسکەکان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کرا.