پارێزگاری هەولێر، سەردانی هەردوو پۆلیسی هاتوچۆی کرد کە ئەمڕۆ لەکاتی ئەرکدا هێرشیانکرایە سەر

پارێزگاری هەولێر، سەردانی هەردوو پۆلیسی هاتوچۆی کرد کە ئەمڕۆ لەکاتی ئەرکدا هێرشیانکرایە سەر


دوای ئەوەی ئەمڕۆ 2020.3.19 دوو پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەکاتی ئەرکدا لەلایەن کەسێکی تەمەن 30 ساڵان لەبازگەیەکی پۆلیسی هاتووچۆ لەسەر رێگەی مەخموور - مامزاوا، بە چەقۆ و دەمانچە هێرشیان کرایە سەر و بریندارکران، د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری عەمید دیدار نووری بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆ، سەردانی هەردوو پۆلیسی هاتوچۆی کرد و لە نزیکەوە لە باری تەندروستییانی کۆڵییەوە.

کاتژمێر1ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020.3.19، لەسەر رێگەی مەخموور - مامزاوا، کەسێکی تەمەنی 30 ساڵان کە بە ئۆتۆمبێل ویستویەتی سەرپێچی بکات لە بڕیار و ڕێنماییەکان، لەبازگەی پۆلیسی هاتوچۆی ئەم ناوچەیە ڕێگەی نەدراوە، لەئاکامدا بە چەقۆ و دەمانچە هێرشی کردە سەر بازگەکە و دوو پۆلیسی هاتووچۆی بریندار کرد، دوای ئەم کارەی تۆمەتبار لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.