لە هه‌ولێر: ئەمساڵ (13) قوتابخانه‌ی نوێ دروستکراوه و (25) قوتابخانەی دیكه‌ش لە پلاندایە دروستبکرێت
لە هه‌ولێر:
ئەمساڵ (13) قوتابخانه‌ی نوێ دروستکراوه و (25) قوتابخانەی دیكه‌ش لە پلاندایە دروستبکرێت
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 2023.11.2، به سه‌رپه‌رشتی ئالان حه‌مه سه‌عید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سەبارەت بە پرۆژەی دروستکردنی قوتابخانە لە سنوورى پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، کە هه‌ریه‌ك له جێگرى پارێزگار و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەیى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵ و ژماره‌یه‌كى دیکە له ئه‌ندازیاران ئاماده‌ى بوون، ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ فه‌راهه‌م كردنی كه‌شی گونجاوی خوێندن بۆ قوتابییان و پێشخستنی کەرتی گشتیی پەروەردە کە له ئه‌وله‌ویه‌تی کارى کابینەى نۆیەمە حکومەتی هەرێمی کوردستانە خرایە بەرباس و تیشک خرایە سەر گرنگى و بایەخدانى زیاتر بەکەرتى پەروەردە لە هەرێم بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى، کە لە پێناوەشدا تەنها ئەمساڵ لە هەرێمى کوردستان (105) قه‌تابخانه‌ی نوێ دروستكراوه و زیاتر له (560) ژووری قوتابخانه و هۆڵ خوێندن زیادکراوە و پتر له (1000) قوتابخانه‌ى دیکەش نۆژه‌نكراوەوەتەوە، لەو ژمارەیەشدا لەسنووری پارێزگای هەولێر (13) قوتابخانه‌ی نوێ دروستکراوه و (25) قوتابخانەی دیكه‌ش لە پلاندان لەونزیکانە دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.
لە تەوەرێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا، جه‌خت له زه‌رووره‌تی دروستکردنى قوتابخانەکان له‌و شوێن و ناوچانه كرایه‌وه كه پێویستن، به‌تایبه‌تی لە گه‌ره‌كه هه‌ژانشینه‌كان و یه‌كه نشته‌جێبووەکان.
لە کۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، دووپات له‌سه‌ر به‌ڵێنی ژمارەیەک وەبەرهێنەر كرایه‌وه کە بەڵێنیانداوە لە سەر ئەرکی خۆیان ژمارەیەک قوتابخانە لە ناو شار و دەرەوەى شار لە سنووری پارێزگای هەولێر بەپێى ئەو نەخشە و کوالێتیه‌ی دیارى کراوە دروستبکەن، بۆ ئەو مەستەش لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش لەلایەن پەیوەندیدارەکان پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان و چارەسەرکردنى هەر کێشە و گرفتتێک لەوبارەیەوە هەبێت.