پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایانى کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایانى کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایانى کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.2.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە د.جمیل علی، ڕاگرى کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستایانى کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی چەندین بابەتی تایبەت بە ئەرک و کارەکانى کۆلێژى ناوبراو و پەیوەست بە بابەتە زانستی و ئەکادیمییەکانی خوێندنی ئایینی و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستیی قوتابیان، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر کرا.

لە کۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى دەست بەکاربوونى وەک ڕاگرى کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکان پیرۆزبایی لە د. جمیل کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیی هەموو هاوکارى و ئاسانکارییەکى بۆ سەرخستنى کارەکانى نیشاندا.