لە هەولێر .. پلاتفۆڕمی ڕاهێنان و کتێبخانە لە قوتابخانەکان ڕاگەیەندرا
لە هەولێر ..
پلاتفۆڕمی ڕاهێنان و کتێبخانە لە قوتابخانەکان ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.2.25، بەئامادەبوونى د.ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئاریان صلاح الدين، بريكارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و د.سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە و نوێنەرى ڕێکخراوە بیانیەکان و ژمارەیەکى تر لە پسپۆڕان و مامۆستان، لەلایەن وەزارەتى پەروەردە پلاتفۆڕمی ڕاهێنان و کتێبخانە لە قوتابخانەکان ڕاگەیەندرا.
جێگەى باسە، دوا بە دوای کارکردن بە سیستمی ئەلیکتڕۆنی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە بنیادنانی حوکمەتێکی ئەلیکترۆنی، وەزارەتی پەروەردە لە کابینەی نۆیەمدا زۆرترین هەنگاوی لەو چوارچێوەیەدا هاویشتوە و هەموو پلاتفۆڕمەکانی "ئی" تایبەت بە پەروەردە و فێرکردن و پڕۆگرامەکانی خوێندن و قوتابخانە و باڵەخانە و پڕۆگرامەکان و مامۆستایان و قوتابییان ڕاگەیاندووە و ئەمڕۆش هەردوو پلاتفۆڕمی تایبەت بە ڕاهێنان و کتێبخانە لە قوتابخانەکاندا ڕاگەیاند.