لە هەولێر .. به‌ گوژمه‌ى نزیکەى (2 ملیار و 500 ملیۆن دینار)، بەردی بناغەی دروستكردنى (3) قوتابخانەى (12) پۆلى دانرا

لە هەولێر .. به‌ گوژمه‌ى نزیکەى (2 ملیار و 500 ملیۆن دینار)، بەردی بناغەی دروستكردنى (3) قوتابخانەى (12) پۆلى دانرا

لە هەولێر ..
به‌ گوژمه‌ى نزیکەى (2 ملیار و 500 ملیۆن دینار)، بەردی بناغەی دروستكردنى (3) قوتابخانەى (12) پۆلى دانرا

لە چوارچێوەى کارنامەى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە برەودانى زیاتر بەکەرتى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى و ئەو ئامادەکارى و پلان و بەرنامەیەى بۆ ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتى پەروەردە و پارێزگاى هەولێر داڕێژراوە بۆ دروستکردنى قوتابخانە، ئەمڕۆ دووشەممە 2024.2.26، بە ئامادەبوونى د.ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نوێنەری رێکخراوی "UNHCR" و قائيمقامى دەشتى هەولێر و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و ژمارەیەک تر لە بەرپرسانی ئیداری شاری هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا به‌ گوژمه‌ى نزیکەى (2 ملیار و 500 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى رێکخراوی UNHCR، بەردی بناغەی دروستكردنى (3) قوتابخانەى (12) پۆلى لە (کەسنەزان، شاوێس، مامزاوە)، لە ناحییەى کەسنەزان دانرا، کە زیاتر لە (30 هەزار قوتابى) لەو سنوورانە سوودمەند دەبن لێى.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لە بارەى دروستکردنى هەرسێ قوتابخانە پیرۆزبایی لە قوتابیان و مامۆستایان و دانیشتوانى سنوورکە کرد و تیشکى خستە سەر ڕاسپاردەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئه‌وله‌ویه‌تی کارى کابینەى نۆیەم لە برەودانى زیاتر بە کەرتى پەروەردە و فێرکردن و ڕایگەیاند: "لە درێژەى ئەو کارە خزمەتگوزاریانەى پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت بە سوپاسەوە بودجەى ئەم پڕۆژانە لەلایەن"UNHCR" دابینکراوە کە جێگەى پێزانینى حکومەتى هەرێم و هاوڵاتییانى سوودمەندە، ئەو پڕۆژانەش لە سێ سنوورى شارەکەمان ئەنجامدراوە کە پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەى زیاتر هەیە و جگە لە هاوڵاتییانى سنوورەکە پەنابەرانیش سوودمەند دەبن".

جێگەى باسە، لە چوارچێوە گرنگیدان بە کەرتى پەروەردە و فێرکردن و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێکى گونجاوی خوێندن بۆ قوتابیان، لە ماوەى ساڵانى ڕابردوودا ژمارەیەکى زۆر قوتابخانە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دروستکراوە و نۆژەنکراوەتەوە، لە پلان و بەرنامەشدایە بۆ ئەمساڵ "2024" چەندین قوتابخانەى تر بە تایبەتى لەو ناوچە و گەڕەک و شوێنە هەژارنشینانه‌ى كه‌ پێویستن دروستبکرێت.