وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەی شێخ ئەحمەد کاریتانیان کرد
وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی تەکیەی شێخ ئەحمەد کاریتانیان کرد
شەوی سێشەممە 2-4-2024، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، سەردانی تەکیەی شێخ ئەحمەد کاریتانیان کردو لەلایەن شێخ ئەحمەد کاریتان و شێخ عەلی کاریتانی پێشوازیکران ..
لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر پاداشتی شەوی قەدر کرایەوە کە لەلای موسڵمانان چاکترە لە هەزار مانگ و شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانە …
هەروەها ڕۆڵی شێخانی تەریقەت و پیاوانی ئاینی و پێگە و کاریگەری تەکیە و خانەقاکان لە نێو کۆمەڵگادا بەرز نرخێندرا.