هەولێر.. کردنەوەی بەربانگ لەگەڵ خاوەنکاران.

هەولێر.. کردنەوەی بەربانگ لەگەڵ خاوەنکاران.

هەولێر.. کردنەوەی بەربانگ لەگەڵ خاوەنکاران.

ئێوارەی سێشەممە 2-4-2024 دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر،هاورێ لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و دکتۆر ئاراس خۆشناو بەرپرسی پیشەییەکانی (پ د ك )، ئامادەی خوانی رەمەزانی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بوون، کە بۆ وەبەرهێنەران و خاوەنکاران سازکرابوو.
لە وتەیەکدا دکتۆر پشتیوان سادق ڕایگەیاند پیاوانی کار و وەبەرھێنەران، بەپاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی گرنگ و پڕ بایەخیان لەئاوەدانکردنەوەی زیاتر و پەرەپێدانی ژێرخان و بونیادنانەوەی کوردستان بینیوە، هاوکات دەرفەتی کاریان بۆ چین و توێژەکان رەخساندووە…
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ خاوەنکارو وەبەرھێنەران و پرۆسەی زیاتری ئاوەدانی کوردستانی دووپاتکردەوە .