بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی کارامەیی لاوان ئیڤێنتێکى تایبەت سازکرا

بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی کارامەیی لاوان ئیڤێنتێکى تایبەت سازکرا

لە هەولێر ...
بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی کارامەیی لاوان ئیڤێنتێکى تایبەت سازکرا

ئەمڕۆ دووشەممە، 2024.7.17، بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی کارامەیی لاوان، لە هۆڵی پێشەواى هەولێرى پایتەخت، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی2ی پارتی و ژمارەیەکى زۆر لە لاوان و گەنجان، ئیڤێنتێکى تایبەت سازکرا.

لە ئیڤێنتەکەدا، پارێزگاری هەولێر لەوتارێکدا، وێڕای دەستخۆشی لەسەرپەرشتیاران و بەشداربووان، لەو ڕووانگەیەوە کە لاوان پایەی سەرەکی پێشکەوتنی ھەر کۆمەڵگەیەکن، باسی لە ئەزموونی سەرکەوتنی لاوان بەسەر بەربەستەکان کرد و تیشک خستە سەر سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر بۆ بەروەپێشبردنی کۆمەڵگا، هەروەها ئاماژە بەوەدا، پێویستە دەرفەتى زیاتر بدرێت بە لاوان و داھێنان و تواناکانیان بەهەند وەربگیرێت کە ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەرى دەبێت لەسەر پیشکەوتنى وڵات و گەشەکردنى.

جێگەى باسە، لە ساڵی 2014 لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی 15ـی تەممووزی هەموو ساڵێک وەکو رۆژی جیهانیی کارامەیی لاوان دیاریکراوە، بەو ئامانجەی پلانی ستراتیژی دابنرێن بۆ بەهێزکردنی توانای گەنجان و دروستبوونی توێژی لاوانی کارامە لە کۆمەڵگەکاندا.