لە هەولێر ... یادی لە دایک بوونی فەخری کائینات حەزرەتی ( محمد ) ﷺ، بەرز و پیرۆز ڕاگیرا
لە هەولێر ...
یادی لە دایک بوونی فەخری کائینات حەزرەتی ( محمد ) ﷺ، بەرز و پیرۆز ڕاگیرا
شەوی چوارشەممە 2024.9.4، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی دیاری هەولێر و هاوڵاتییان، بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی ( ربیع الأول ) یادی لە دایک بوونی فەخری کائینات حەزرەتی ( محمد ) ﷺ، لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری هەولێر، بە خوێندنەوەی مەلوودی پێغەمبەر و سازکردنی ڕێورەسمێکی ئاینی ئەو یادە پڕشکۆیە بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.