هەولێر ... قۆناغی یەكەمی كاری مەیدانی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو
ڕۆژی 2024/10/1 دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان دەستیكرد بە جێبەجێکردنی پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
لەم پرۆسەیە، زياتر له 7,400 كهس کە پێشتر ڕاهێنانیان پێکراوه سهردانى گشت ناوچه شارنشين و گوندنشينهكانى ههرێمى كوردستانیان كرد و بهپێى ئهو ئاليهتهى كه له كارى گهمارۆسازى و ژمارهدانان پهيڕهو دهكرێت فۆڕمى گهمارۆسازىیان بۆ گشت بيناكان پڕ كردەوە.
پرۆسەكە لە گەڕەكی رۆناكی شاری هەولێر دەستیپێكرد، لەمبارەیەوە سیروان محەممەد، بریکاری وەزارەتی پلاندنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەم پرۆسەیەدا تیمەکانى سەرژمێرى بەسەر چەند بلۆکێکدا بۆ گەمارۆسازی و ژمارەلێدان دابەش كرابوون.