پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی (26) ساڵەى دامەزراندنی کوردستان تیڤی

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی (26) ساڵەى دامەزراندنی کوردستان تیڤی

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی (26) ساڵەى دامەزراندنی کوردستان تیڤی

بەڕێزان/ سەرپەرشتیار و دەستەی کارگێڕی و کارمەند و ڕۆژنامەنووسانی تۆڕی میدیای كوردستان

بەبۆنەی (26)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکەمین کەناڵی ئاسمانی کوردی "کوردستان تیڤی"، کە تا ئەمڕۆ خاوەنی پەیامی ڕوون و پیشەییانەی خۆیەتی و ڕۆڵی دیاری لە بەرگرییکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بینیوە، پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانتان دەكەین.

ئومێد دەکەین وەک هەمیشە کەناڵەکەتان جێی متمانەی هاووڵاتییان بێت و لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى نیشتیمان و پاراستنى بەها باڵاكانی گەلەكەمان و كولتوور و هونەر و وێژە و زمانی كوردی ئەرکى خۆی جێبەجێ بکات.

"جارێکی تر ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی پیرۆزەبێت"

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.1.17