پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری پارێزگاری دهۆک و سلێمانی، پیشوازیی لە شاندێکی باڵای عێراقی کرد

پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری پارێزگاری دهۆک و سلێمانی، پیشوازیی لە شاندێکی باڵای عێراقی کرد

ئێوارەی چوارشەمە 2020.10.14، د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هەریەک لە د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و د.هەڤاڵ ئەبەکر، پاریزگاری سلێمانی، لەفرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی، پیشوازیی لە شاندێکی باڵای عێراقی کرد کە پێکهاتبوو لە وەزیری پلاندانان و وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و پارێزگاری کەربەلا و شاندێکی یاوەریان.

لەکۆبوونەوەیەکدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی وەزیری پلاندانان و وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و پارێزگاری کەربەلا و شاندێکی یاوەریان، گفتوگۆ لەبارەی پێداویستییەکانی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان و ئامادەکاری بۆ دانانی پلان و میکانیزمی چۆنیەتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێن و زێدی خۆیان کرا.