پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەیەکی پاراستن و دابینکردنی شوێنی حەوانەی باڵندەکانی لەپارکی منارە کردەوە

پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەیەکی پاراستن و دابینکردنی شوێنی حەوانەی باڵندەکانی لەپارکی منارە کردەوە


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە 2020.10.19، د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، هاوڕێ لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، لەژێرناونیشانی (هەناسەیەک لەئاسمان) پڕۆژەیەکی پاراستن و دابینکردنی شوێنی حەوانەی باڵندەکانی لەپارکی منارە کردەوە.
(هەناسەیەک لەئاسمان) پڕۆژەیەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر و ڕێکخراوی داکۆکی لەمافەکانی ئاژەڵان و ڕێکخراوی مانگی سوری ئیماراتیە بەمەبەستی پاراستن و دابینکردنی شوێنی حەوانەو داکۆکیکردن لە باڵندە و مافی ئاژەڵان ئەنجامدراوە، لەوبارەیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لەبەشداربووانی پڕۆژەکە، هیوای سەرکەوتنی لەکارەکان بۆ خواستن.