لە هەولێر یاداشتی لێک تێگەیشتن لەنێوان تەندروستی هەولێر و یۆنامی واژۆکرا

لە هەولێر یاداشتی لێک تێگەیشتن لەنێوان تەندروستی هەولێر و یۆنامی  واژۆکرا

سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەمە 2020.10.20، لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر، بەئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، یاداشتی لێک تێگەیشتن لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر و نێردەی نەتەوە یەکگرتەووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یۆنامی) بۆ چارەسەرکردنی کارمەندانی یۆنامی کە تووشی کۆرۆنا دەبن واژۆ‌ کرا.

ئەم ڕێککەوتنە تایبەتە بەدابینکردنی چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانەکانی هەولێر بۆ کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ دەکرێت و دواتر لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن، واژووکردنی ئەم یاداشتی لێک تێگەیشتنە، متمانەی ڕێکخراوە جیهانییەکان بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان نیشاندەدات.