لە هەولێر ... بە بۆنەی ڕۆژی جیھانی دارستان، دیدارێکى زانستى بەرێوەچوو

لە هەولێر ... بە بۆنەی ڕۆژی جیھانی دارستان، دیدارێکى زانستى بەرێوەچوو

لە هەولێر ...
بە بۆنەی ڕۆژی جیھانی دارستان، دیدارێکى زانستى بەرێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.3.17، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیان و ژمارەیەکى تر لە توێژەران و ئەکادیمی و پسپۆران، لە هۆڵى سەنتەری ڕۆشەنبیری زانکۆیی سەلاحەدین، بەشی دارستانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان دیدارێکى لە ژێر ناونیشانی ( یادێک بە بۆنەی ڕۆژی جیھانی دارستان) ئەنجامدا.

تێیدا، چەندین تەوەرى جیاجیا تایبەت بە گرنگى و سوودەکانى هەبوونى دارستان و کاریگەرى و مەترسیەکانى گۆڕانکاریى کەش و هەوا و پاراستنى ژینگه‌ى كوردستان له‌ پیسبوون و له‌ناوچوون و هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردن و فه‌راهه‌مكردنى ژینگه‌یه‌كى پاكوخاوێندا له‌ كوردستان لەلایەن پسپۆر و شارەزایان و ئامادەبووانەوە بەشێوەیەکى زانستى گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.