پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و شاندێکی یاوەری، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفایان خستە سەرگۆڕی خوالێخۆشبوو (د.فەرسەت سۆفی)

پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و شاندێکی یاوەری، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفایان خستە سەرگۆڕی خوالێخۆشبوو (د.فەرسەت سۆفی)

نیوەڕۆی ئەمرۆ پێنج شەمە 2020.11.26، ماڤپەروەر هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و شاندێکی یاوەری کەپێکهاتبوو لە سەرجەم قایمقامەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەری ناحییەکان، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی شاری هەولێر، سەردانی گۆڕی خوالێخۆشبوو (د.فەرسەت سۆفی) پارێزگاری کۆچکردووی هەولێریان کرد و تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفایان خستە سەرگۆڕەکەی.
لەپەیامێکدا ماڤپەروەر هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، ڕایگەیاند: "هەروەک چۆن شان بەشانی ئەو پیاوە مەزنە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی سنووری شاری هەولێر کارمان کردووە، بەهەمانشیوە لەسەر ڕێگەی ئەو بۆ تەواوکردنی بەرنامە وپلان و کارەکانی بەردەوام دەبین، بۆلەمەودواش وەک یەکتیم لە ئیدارەی شاری هەولێر، بەهەمان دڵسۆزی و شەونخونی و گەرم و گوڕی خوالێخۆشبووەوە ڕێگەنادەین هیچ کەلێنێک لەکارەکاندا ڕوبدات و تەواوی هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ درێژەدان بەڕێچکەی ئەو و خزمەتکردتکردنی هاوڵاتییانی شاری هەولێر".