پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەشاندێکی کونسڵگەری گشتیی بەریتانیا لەهەولێر کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەشاندێکی کونسڵگەری گشتیی بەریتانیا لەهەولێر کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.1.10 هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە (تۆم هایدی) بەرپرسی بەشی سیاسی لە کونسڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.

لەدیدارەکەدا، باس لەڕەوشی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شارەکانی خۆیان و دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ئاوەرەکانی ناوخۆ و دەروەی هەرێمی کوردستان کرا، لەمبارەیەوە هەردولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان پارێزگای هەولێر و کونسڵگەری گشتیی بەریتانیا لەهەولێر کردەوە.

لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێر بەوەکالەتیانکرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کەلێیان کرا و ئامادەیی هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی خۆشیان بۆ پارێزگای هەولێر نیشاندا.