بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، کتێبی "خستنی دەمامکەکان" ناسێندرا

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، کتێبی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.1.11، بەئامادەبوونی هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائمقامی قەزایی ناوەند و نەسرەت سۆفی، نوێنەری بنەماڵەی جوانەمەرگ (د.فەرسەت سۆفی) پارێزگاری کۆچکردووی شاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە پەرلەمانتار و نووسەر و ئەدیب و شاعیر و هونەرمەند و نوێنەری ڕێکخراوەکان و بەرپرسانی دیکەی ئیداری شاری هەولێر، لە ڕێورەسمێکی شایستەدا لەسەر گلکۆی جوانەمەرگ (د.فەرسەت سۆفی) لەگۆڕستانی شێخ ئەحمەد، پارێزگای هەولێر، کتێبی "خستنی دەمامکەکان" کە لەکۆکردنەوە و ئامادەکردن (جەمال جەباری)یە ناساند و بڵاوکردەوە.

ئەم کتێبە کۆکراوەی چاڵاکییەکانی دام و دەزگا ئیدارەییەکانی سنووری پارێزگای هەولێرە لەکاتی کەرەنتینی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ بەرهەمی کۆمەڵێک نووسەر لەسەردەمی کۆرۆنادا، وەک وەفایەک بۆ ڕوحی جوانەمەرگ (د.فەرسەت سۆفی) پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر کە ببووە جەنگاوەر و قەلغانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم کتێبە ناسێنرا و بڵاوکرایەوە.