پارێزگاری هەولێر سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری بەسەرکردەوە


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.1.26، هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، بە یاوەری نەبەزعەبدولحەمید، قائمقامی ناوەند، بەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکان، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری بەسەرکردەوە و لەلایەن ئەندازیارعەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی و جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.

پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر، لەنزیکەوە لەڕەوشی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و دەست خۆشی لەسەرۆکی شارەوانی و دەستەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کرد لەو کارو پڕۆژانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتییان و ڕاییکردنی مامەڵەکانییان ئەنجامیانداوە.

هەرلەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، وێڕای ئەوەی جارێکی تر تەئکیدی لەسەرهەموو پاڵپشتی و هاوکاریەکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کردەوە، دواشی کرد چەندەی دەکرێت درێغی نەکەن لەخزمەتکردنی هاوڵاتیان و ئاسانکاری لەڕاییکردنی مامەڵەکانییان، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "ئێمەش وەک پارێزگای هەولێر پاڵپشت و هاوکارتانین و ئەوەی لەتوانادابێت و بکرێت دڵنیابن درێغی لێناکەین و بۆتان جێبەجێ دەکەین".