سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری نوێی هەولێر دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری نوێی هەولێر دەکات


ئەمڕۆ شەممە 2021/2/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری نوێی هەولێر کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارێزگاری هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ، خزمەتی هەموو دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکات، بەتایبەتیش خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت .
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە بە هەموو شێوەیەک، پشتیوانیی پارێزگاری هەولێر دەکات بۆ ئەوەی لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت و بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییان بکات.
پارێزگاری هەولێر، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و دڵنیاییدا، کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات لە ئاست متمانە و چاوەڕوانییەکانی خەڵکدا بێت، لە پێناو زياتر بووژانەوە و پێشخستنی هەولێردا.